KDC

سوید: پێشنیاری پێنەدانی ڕەگەزنامە بەم جۆرە کەسانە دەکرێت

پارتی لیبرال پێشنیاری پێنەدانی رەگەزنامەی هاووڵاتیبوونی سویدی بۆ ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە سیخوڕی، یا کردەوەی تیرۆریستی دەکات.

جۆهان پیرسۆن گوتەبێژی سیاسەتی یاسایی حزبی، بە ڕادیۆی سویدی گوت: “پێمانوایە پێویستە ڕێگە بدرێت بەو کەسانەی کە هەڵسوکەوتی باش دەکەن لە سوید بمێننەوە، بەڵام دەبێت ڕێگە نەدرێت بەو کەسانەی کە دەستیان هەیە لە تیرۆر، یا سیخوڕی لە سویددا بژین.

دیموکراتە مەسیحییەکان، کۆنەپەرەستەکان و دیموکراتەکانی سوید پێشتر لە هەلومەرجێکی دیاریکراودا داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی سویدییان کردبوو.

گوتیشی: “ئەمە ئەو یاسادانانەیە ئێمە ئێستا پێشنیاری دەکەین، کە لە وڵاتانی نۆردیک دراوسێ و لە زۆربەی وڵاتانی نێو یەکێتی ئەورووپا هەیە و پێمانوایە ئەمە گونجاوە”.

___

سوید: پانێلێک لەسەر دۆخی ڕاپەڕیوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سازدەکرێت

Harmn

ڕووسیا :ئەمەریکا ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی گفتۆگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا دەکات

Harmn

داوایەکی مرۆییانە لە کۆمەڵگای کوردی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤێک

KDC