KDC

بەرپرسێکی باڵا: بارودۆخی سوید مەترسیدارە

سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنە نەتەوەییەکانی پۆلیسی سوید NOA، جۆهان ئۆلسۆن، دیاردەی تەقەکردنەکانی سوید بە مێژوویی و مەترسی وێنا دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆ ئیکۆت داوای زیادکردنی سەرچاوە و دەستەڵاتەکانی پۆلیس کرد، بەو پێەی ژمارەی لێدانە کوشندەکانی ساڵی ڕابردوو لە سوید گەیشتە تۆمارێکی بەرز.

بە گوتەی پۆلیس، جگە لە توندوتیژی چەتەکان، تاوانباران دزە دەکەنە دەزگا گشتییەکانیش.

ناوبراو ڕوونیکردەوە کە زۆرجار بەدواداچوونی تاوانەکان قورسە، چونکە تاوانباران شوێنەواری گرینگی کردەوەکانیان بەجێناهێڵن، هاوکات ڕزگاربووانیش دەترسن، کە قسە بۆ دادگاکان بکەن.

___

ئیتلاعات هەڕەشە لە باوکی ئەو بەندکراوە دەکەن ،کە ئاگری لە خۆی بەردابوو

Harmn

ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین بەشداری مەراسیمی ماتەمینی قوربانییەکی تیرۆریان کرد

Harmn

گاڵتەجاڕییەکەی ئەکتەرە سعودیەکە بە سەرۆکی ئەمەریکا کاردانەوەی لێکەوتەوە

KDC