KDC

زیدان بەمەرج دەبێتە ڕاهینەری مانجستەر یۆناتید

رۆژبەڕۆژ زەینەدین زیدان، ئەو راهێنەرەی مێژوویەکی پڕشنگداری لەگەڵ ڕیال مەدرید نووسیەوە، زیاتر لەراهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد نزیک دەبێتەوە.

چەند ڕۆژێکە پێگەکانی بەریتانیا بە گەرمی باسی هاتنی ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە دەکەن بۆ شوێنی ئۆلێ گۆنار سۆلشایەر.

پێگەی (میرەر)ـی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، زیدان لاری نییە لەڕاهێنەرایەتی کردنی ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی، بەڵام مەرجێکی هەیە بۆ ئەم بەرپرسیارییەتیە.

پێگەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە زیدان ڕازییە ڕاهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان لەئەستۆ بگرێت بەو مەرجەی لەسەرەتای وەرزی ئایندە ئەرکەکەی پێبسپێردرێت، چوون لەئێستادا ئامادەیی تێدا نییە لەناوەڕاستی وەرز ئەم بارە قوورسە بخاتە سەرشانی.

مان یونایتد بەدەست ئەنجامە خراپەکانی دەناڵێنێت وێڕای خەرجکردنی بڕێکی زۆر لەهێنانی یاریزانی تازە، بەڵام تا ئێستا سۆلشایەری نەرویجی نەیتوانیوە هیچ دەسکەوتێک بۆ سوورپۆشەکانی شاری مانچێستەر دەستەبەر بکات ببێتە جێی ڕەزامەندی کارگێڕی و هاندەرانی یانەکە.

___

وادەی خستنە بازاڕی ئایفۆن 13 ئاشکرا دەکرێت

KDC

ترسی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لەئەوروپا ،روسیا ڕێژەی پێوانەی لە توشبوان تۆمارکرد و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدەت

KDC

یارییەکانی خولی ئەورووپی ڕۆژی پێنج شەممە

KDC