KDC

زیدان بەمەرج دەبێتە ڕاهینەری مانجستەر یۆناتید

رۆژبەڕۆژ زەینەدین زیدان، ئەو راهێنەرەی مێژوویەکی پڕشنگداری لەگەڵ ڕیال مەدرید نووسیەوە، زیاتر لەراهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد نزیک دەبێتەوە.

چەند ڕۆژێکە پێگەکانی بەریتانیا بە گەرمی باسی هاتنی ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە دەکەن بۆ شوێنی ئۆلێ گۆنار سۆلشایەر.

پێگەی (میرەر)ـی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، زیدان لاری نییە لەڕاهێنەرایەتی کردنی ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی، بەڵام مەرجێکی هەیە بۆ ئەم بەرپرسیارییەتیە.

پێگەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە زیدان ڕازییە ڕاهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان لەئەستۆ بگرێت بەو مەرجەی لەسەرەتای وەرزی ئایندە ئەرکەکەی پێبسپێردرێت، چوون لەئێستادا ئامادەیی تێدا نییە لەناوەڕاستی وەرز ئەم بارە قوورسە بخاتە سەرشانی.

مان یونایتد بەدەست ئەنجامە خراپەکانی دەناڵێنێت وێڕای خەرجکردنی بڕێکی زۆر لەهێنانی یاریزانی تازە، بەڵام تا ئێستا سۆلشایەری نەرویجی نەیتوانیوە هیچ دەسکەوتێک بۆ سوورپۆشەکانی شاری مانچێستەر دەستەبەر بکات ببێتە جێی ڕەزامەندی کارگێڕی و هاندەرانی یانەکە.

___

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆڤاکسینی هیندی پەسەندکرد

KDC

چین ئامێرێکی پێشکەوتوو بۆ ناسین و زانینی باری دەروونی کەسەکان بەکار دێنێت

KDC

زانایان نهێنیی بڵاوبوونەوەی وەرزی کۆرۆنا دەدۆزنەوە

KDC