KDC

وەرزی تەکاندنی گوێز لە هەورامان دەست پێ دەکات

ساڵانە لەم كاتەدا هەورامییەكان بەمەستی تەكاندن و كۆكردنەوەی بەرهەمی دارگوێزەكانیان، بە شێوەی كۆمەڵ و هەرەوەزی و بە سود وەرگرتن لە كەسانی شارەزا و بە ئەزموون، روو لە باخەكانیان دەكەن و دەست دەكەن بە تەكاندنی دارگوێزەكان، بە گوتەی هاووڵاتیانی هەورامان ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرهەمی گوێزیان كەمی كردووە.

ساڵانە لەسەرەتاكانی وەرزی پایز و لە ناوچەی هەورامانی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە، خەڵكی گوندەكان سەرقاڵی تەكاندن و كۆكردنەوەی بەرهەمی گوێز دەبن و پێكەوە ژن و پیاو و گەنجەكان بەهەرەوەزی سەرقاڵی كاركردن دەبن.

ماوەی چەند ساڵێكە، جۆرە نەخۆشییەك تووشی دارگوێزەكانی هەورامان بووە، كە پێی دەگوترێ شێرپەنجەی دارگوێز، بە هۆیەوە لە كاتی پێگەیشتنی گوێزەکە، درەختەكە وشك دەبێ، یا كاكڵەكەی رەش دەبێ و لە نێودەچێ، ئەمەش وایكردووە بەرهەمی گوێز لە سنوورکە بە رێژەی لە %50 بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەم بكات، بەجۆرێك ‌سەردەمانی باو و باپیرانیان درەخت هەبووە نزیكەی 40 تا 50 هەزار گوێزی گرتووە، بەڵام ئێستا ناگاتە دوو هەزار گوێزیش.

___

وەرزشوانێکی کورد چەندین سەرکەوتنی لە لیگی بەریتانیا بۆ خۆیی مسۆگر کرد

KDC

لە سەرانسەری دونیا ژمارەی تووشبووانی کۆڤید-19 . 298 ملیۆن و 289 هەزاری تێپەڕاند

KDC

ئەمڕۆ لە ئیستنەبوڵی تورکیا تیروپشکی یانە پاڵەوانەکان ڕادەکێشرێ 

KDC