KDC

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دەیان کۆچبەر لە بیلاڕوسیا خۆیان ناونووس کردووە بگەڕێنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند، 170 کۆچبەری عێراقی لەسەر سنوری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا خۆیان ناونووس کردووە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: “170 کۆچبەر خۆیان ناونووس کردووە تاوەکو بە خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ عێراق و، پاسپۆرتیشمان بۆ 55 کۆچبەر دابین کردووە”.

باسی لەوەشکردووە، کە تیمی دیبلۆماسییان هەموو هەماهەنگییە لۆجستییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی فڕۆکەخانەی منسک لە بیلاڕوسیا تەواوکردووە، بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەڕاندنەوەى کۆچبەران”.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی پارتی دەکەن

Harmn

کۆچبەرێک لە سنوری نێوان ئیسپانیا و فەرەنسا بزر دەبێت

Harmn

سوید دادگای دایک و باوکێک لەسەر هاوسەرگیری منداڵە خوار تەمەن 18 ساڵانەکەیان دەکات

KDC