KDC

کۆنفدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی خوشک و برا مەسیحیەکان دەکەن

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە پەیامێکیاندا، سەرەخۆشی لە خوشک و برا مەسیحیەکانی حەمدانیە دەکەن بۆ ئەو کارەساتەی لە ڕێورەسمی بووك گواستنەوەدا بەسەریاندا هات.
دەقی پەیامەکەیە:
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە كاتی بووك گواستنەوەدا خوشک و برا مەسیحیەکانی حەمدانیەمان بیست، کە تێدا سەدان کەس بوونە قوربانی. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشكەشی کەسوکاری قوربانیان دەکەین، سوپاسی خەڵك و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین وەک هەمیشە بێ جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی بە هانای لێقەوماوانی ئەو کارەساتەوە چوون.
خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

لە چەند شوێنێ هێرشی دیکەی درۆن و موشەکی کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا

KDC

ناوەندی کەنەدا پێداویستی بۆ مانگرتوانی بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە دابین دەکات

Harmn

سەرۆکوەزیرانی سوید دەست لە کار دەکێشێتەوە

KDC