KDC

تورکیا گۆرانیبێژی سوری عومەر سلێمان دەستگیردەکات

سەرچاوەیەکی ئەمنی نێوخۆیی و میدیاکانی تورکیا، ڕایانگەیاند، دەستەڵاتدارانی تورکیا عومەر سلێمان، گۆرانیبێژی ناوداری سوری جیهانیان دەستگیرکردووە، کە گوایە پەیوەندی لەگەڵ چەکدارە کوردەکان درووست کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی عومەر ئەلماسیخ کە ناوی ڕاستەقینەی گۆرانیبێژەکەیە، دەرکراوە و دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر شوێنەکەی، لەلایەن هێزەکانی جەندرمەی تورکەوە لە ماڵێکی پارێزگای شانلی ئۆرڤا دەستگیرکراوە.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی دیمیرورین و میدیاکانی دیکە، هەواڵی دەستگیرکردنیان بڵاوکردەوە، سەرچاوەکە ڕایگەیاند کە بۆ پشکنینی پزیشکی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و چاوەڕوان دەکرێ بۆ لێپرسینەوە ببردرێتە بنکەی پۆلیسی جەندرمە.

سلێمان تۆمەتبارە بە ئەندامێتی لە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی سوریا (یەپەگە)

عومەر سلێمان پێشتر لە وڵاتانی وەک تورکیا و ئەمریکا و ژاپۆن و چەند وڵاتێکی ئەوروپایی گۆرانی بە زمانی کوردی و عەرەبی گوتووە.

___

جیهان موسلیم بەشداریی کۆبوونەوەی وەزیرێکی ئەڵمانیای کرد

Xelan

شاندێ کۆنفیدراسیۆنێ بەشداری د چالاکیا خویندەڤان و جوانێن ڕۆژئاڤادا کرد.

Harmn

یارییەکانی ئەمڕۆی یانەئەوروپییەکان

Harmn