KDC

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا: سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا بپارێزن

ماتیۆش موراڤیتسکی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندی، ڕەخنەی لە پڕۆژەی گازی “تۆرنت 2ی باکوور” گرت و، داوای لە ئەڵمانیا کرد واز لەو پڕۆژەیە بهێنێت و، بۆ چارەکردنی قەیرانی کۆچ لەسەر سنووری بیلاروس هاوکاری بکات.

ئەو گوتیشی، ئەوان سنووری یەکێتی ئەوروپا لە پۆڵەندا دەپارێزن، ئەگەر باس لە وێنە گەورەکە بکەن با پێکەوە کار بۆ ئاشتی بکەن و پارەی زیادە بە ڤلادیمیر پوتین نەدەن، لە ڕێگەی پارەدانەوە بۆ وزە.

“پێویستە باکوری تۆرێنت 2 بوەستێنرێت”

مۆراڤیتسکی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەرزبونەوەی بارودۆخی سەر سنوور لەگەڵ بیلاروس.

ئەو ئەوروپای ئاگادارکردەوە لە قەیرانی نوێی کۆچبەران، ئەگەر شکست لە چارەکردنی ئەو کێشەیەی ئێستا بێنێت.

ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ موراڤیتسکی و ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروس قسەی کرد و، دڵنیایی دا بە پۆڵەندا لە هاوسۆزیی ئەڵمانیا لەگەڵیدا سەبارەت بە قەیرانی کۆچبەران.

پۆڵەندا لە نێوان وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدایە، کە دژی پرۆژەی “تۆرنت 2″ی باکوورن بۆ پەمپکردنی گازی ڕووسیا بۆ ئەڵمانیا لە سەرانسەری دەریای باڵتیک و، گوتی: پرۆژەکە وادەکاتە ئەوروپا بە تەواوی پشت بە گازی ڕووسی ببەستێت.

___

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ وەزارەتی کاورباری دەرەوەی هەرێمی فلاندەرز کۆبووە

Harmn

شاژن ئیلیزابێس دوای شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ قەڵای ویندسۆر دەگەڕێتەوە

KDC

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردەوە بۆ کوردانی تاراوگە

KDC