KDC

بەریتانیا حەماس وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت و ئەندامەکانیان 14 ساڵ زیندانی دەکات

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، پریتی پاتێل، ئەمڕۆ هەینی گوتی، کە حکومەت فشار دەکات بۆ ئەوەی حەماس بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دیاری بکرێت.

ئەو وەزیرە ڕونیکردەوە، کە حکومەت کاردەکات بۆ قەدەغەکردنی حەماس، بەپێی یاسای تیرۆر، واتە هەر کەسێک پشتیوانی بۆ بزووتنەوەکە دەرببڕێت، ئاڵاکەی بەرزبکاتەوە، یان کۆبوونەوەیان لەگەڵدا ڕێکبخەن، ئەوا بەپێی یاسا ئەویش دەخرێتە ئەو لیستە.

بەپێی ئەو لێدوانانەی لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا بڵاوکراونەتەوە، هەفتەی دابێت، هەوڵەکانیان بۆ ناساندنی حەماس وەک رێکخراوێکی تیرۆریست دەست پێ دەکات.

بە پێی پلانە نوێیەکان، لایەنگرانی حەماس لە بەریتانیا رووبەڕووی 14 ساڵ زیندانیکردن دەبنەوە.

پاتێل کە لە واشنتۆن بۆ پەیامنێران قسەی دەکرد، گوتی کە ئەو هەنگاوە لەسەر بنەمای مەودایەکی بەرفراوانی هەواڵگری و پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەبووە.

ئێمە باوەڕمان وایە کە چیتر ناتوانین لایەنی سەربازی لە لایەنی سیاسی بزوتنەوەکە جیابکەینەوە، چونکە بەریتانیا لە ئێستادا، تەنیا باڵی سەربازی حەماس قەدەغە دەکات، کە بە لیواکانی عیزەدین ئەلقاسام ناسراوە.

حەماس پێشتر وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەلایەن ئەمریکا و کەنەدا و یەکێتی ئەوروپاوە قەدەغەکراوە و ناسێنراوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە دەتوانرێت سەرمایەکانی زەوت بکرێن و ئەندامەکانی لەژێر یاسای تیرۆردا زیندانی بکرێن.

___

گروپە تیرۆرستیەکان لە زۆرێک لەناوجەکانی جیهان بڵاوبونەتەوە

KDC

بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیدا

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەرویجیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW