KDC

ئافرەتێک دوای بردنی چەندین دەفتەر دۆلار بە ناوی دامەزراندن و هەلیکار گیان لە دەست دەدات

ئافرەتێک لە هەولێر تۆمەتبار كراوە بەوەی سەدان هەزار خواردووە و، لە ڕووداوێكیشدا دوای سووتانی، گیانی لە دەستداوە.

ئەمڕۆ ژمارەیەك هاووڵاتی لە شاری هەولێر، گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و ڕایانگەیاند، ئافرەتێک بە ناوی س، ق، زیاتر لە 30 دەفتەر دۆلاری بە ناوی دامەزراندن و دۆزینەوەی هەلی كار لێ وەرگرتوون، بەڵام ئێستا گیانی لە دەستداوە.

ڕوونیشیانكردەوە، كە ئەو ئافرەتە لە ڕووداوێكدا سووتاوە، یا خۆی سووتاندووە، بەڵام دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

داواش لە حكومەت دەكەن گرفتەكەیان بۆ چارەسەر بكەن

___

یونسێف هۆشداری لە باردودۆخی منداڵانی عێراق دەدا

KDC

مۆسکۆ :ئەلێکس نافالینی بەرهەڵستکاری پۆتین دادگایی دەکرێتەوە

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی سەرخۆشی بڵاوکردەوە

Harmn