KDC

بۆ ئەم مەبەستە پاسپۆرت و ناسنامەی سویدی دەگۆڕدرێن

لە 1ی کانوونی دووەمی 2022ەوە، بڕیارە شێوەی پاسپۆرتی سویدی و ناسنامەی نەتەوەیی بگۆڕێت، بە گوتەی پۆلیس، شێوە نوێیەکە لە رووی ساختەکارییەوە پارێزراوتر دەبێت.

لە نێو پاسەپۆرتە نوێیەکان، وێنەی هەڵگریان تێدایە، کە لە ژێر تیشکی سەرو بنەوشەیی دەردەکەون، هاوکات دۆکیومێنتە نوێکان وێنەی سرووشت و بۆشاییە سەوزەکان دەگرێتەوە، کە سویدی پێوە ناسراوە، وەک کەوتنی گەڵای درەختەکان.

پۆلیس پێیوایە پاسپۆرتە نوێیەکان باشتر دەبێت لە ڕێگەگرتن و کەمکردنەوەی خراپ بەکارهێنانی بەڵگەنامە و ناسنامە ڕەسەنەکان، بۆیە شوێنی واژۆی هەڵگری پاسپۆرتەکەش دەگۆڕێت و دەگوازرێتەوە بۆ بەرگی پێشەوەی پاسپۆرتەکە.

هەروەها وردەکاری دیکەی ئەمنیشی دەبێت، لەوانە داپۆشینی وێنەی هەڵگری پاسپۆرتەکە بە “میکانیزمی پاراستنی گۆڕاو”، کە لە دژی دەستکاریکردن و ساختەکاری دەیپارێزێت.

جگە لە گۆڕانکارییە بینراوەکان، پارچەی دیجیتاڵیشی بە چیپێکی نوێ و بە پاراستنی رەمزاندنی باشترکراو نوێکراوەتەوە.

___

بێکهام :یاری پاریس و ڕیاڵ مەدرید خەونێکە بۆ هەر هەوادارێک

nusar1

کۆریای باکوور موشەکی نوێ تاقیدەکاتەوە

nusar1

زیلنسکی:ئۆکرانیا دوا وڵاتی ئامانجی ڕوسیا نابێت

nusar1