KDC

ڕووسیا بە بەکارهێنانی Tu-95 وانە بە ئەمریکا دەدات

ڕۆژنامەی نێت ئیسی چینی، نووسیویەتی مۆسکۆ بە یارمەتی موشەکی Tu-95ی ئێم ئێس سی ئاماژەیەکی ڕوونی بۆ واشنتن ناردووە.

شیکەرەوەکان تێبینی ئەوە دەکەن، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕووسیای بە هەڕەشەیەکی جدی ڕاگەیاندووە، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لە ژێر پەردەی ئەم گوتارەدا، واشنتن هێزی خۆی و هەروەها توانا هاوبەشەکانی ناتۆ بەکاردێنێت بۆ ئەوەی فشاری بێوێنە بخاتە سەر مۆسکۆ.

شارەزایانی نێت ئیسی دەڵێن: “ناتۆ بەردەوام مەشقی سەربازی و کرداری دیکەی وروژێنەر لە نزیک سنووری ڕوسیا ئەنجام دەدات”.

مەشقەکانی ئەم دواییەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا زۆر مەترسیدار بوون، چونکە بۆمبە بۆمبرێژکەرە ستراتیژییەکان، کە توانای هەڵگرتنی چەکی ناوەکییان هەیە، لە ئاسمانی ڕووسیا نزیک بوونەوە و، ڕووسیا بە توندی وەڵامی وروژاندن دەداتەوە.

لە 19ی نۆڤەمبەردا، دوو مووشەکی روسیی Tu-95 ئێم ئێس، ئێشکگرییەکی ئاسمانیان بەسەر ئاوی بێ لایەنی دەریای بێرینگ، چوکچی و ئۆکۆتسک ئەنجامدا. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا جەختیکردەوە، کە فڕینێکی پلان بۆ داڕێژراو بووە، هاوکات شیکەرەوە چینییەکان، باوەڕیان بەوە هەیە کە دەرکەوتنی بۆمب هاوێژەکان لە نزیک ئالاسکا، بووەتە ئاگادارییەکی جدی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان.

___

ئۆپەراسیۆنی دەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە كابوڵ دەست پێدەکات

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی خولێکی فێربونی زمانی کوردی دەکەنەوە

Harmn

هونەرمەندێکی بەریتانی داوای ئازادکردنی هاوڵاتییەکی کورد لە تورکیا دەکات 

KDC