KDC

سەرۆکی پارتی راستڕەوی سویدی، ئیسلام بە ئایینێکی خراپ ناو دەبات

سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی ڕاستڕەوی سوید، دەڵێ ئیسلام ئاینێکی خراپە و لە مەسیحیەت خراپترە.

ڕیچارد یومشۆف گوتەبێژی پارتی ئێس دی سویدی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ یوتوبەر پۆست، گوتی: “کێشەکە ئیسلامە، ئیسلام دینێکی خراپە، ناکرێت بگوترێت کە بەقەد مەسیحییەت باشە، بەڵکو خراپترە”.

ئیسلامیشی بە ئاینێکی ناکۆنترۆڵکراو وێناکرد.

بەرپرسی ئێس دی وەڵامی پرسیارێکی دایەوە، کە بۆچی ئەو پارتە بە توندی دەیهەوێت قوتابخانە موسڵمانەکان لە سوید دابخات، یومشۆف جەختی لەوەکردەوە، کە پارتەکەی هیچ شتێکی دژی تاکی موسڵمان نیە، بەڵکو دژی ئایینە.

___

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی زمانی دایک ئیتڵاعات لێپرسینەوە لە چالاکوانێکی زمانی کوردی دەکات

Harmn

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی 30قوتابی کوردی دەرچووی دانیشتووی سوید کرد

Harmn

ئەڵمانیا – ‎جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک کرد

KDC