KDC

سەرۆکی پارتی راستڕەوی سویدی، ئیسلام بە ئایینێکی خراپ ناو دەبات

سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی ڕاستڕەوی سوید، دەڵێ ئیسلام ئاینێکی خراپە و لە مەسیحیەت خراپترە.

ڕیچارد یومشۆف گوتەبێژی پارتی ئێس دی سویدی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ یوتوبەر پۆست، گوتی: “کێشەکە ئیسلامە، ئیسلام دینێکی خراپە، ناکرێت بگوترێت کە بەقەد مەسیحییەت باشە، بەڵکو خراپترە”.

ئیسلامیشی بە ئاینێکی ناکۆنترۆڵکراو وێناکرد.

بەرپرسی ئێس دی وەڵامی پرسیارێکی دایەوە، کە بۆچی ئەو پارتە بە توندی دەیهەوێت قوتابخانە موسڵمانەکان لە سوید دابخات، یومشۆف جەختی لەوەکردەوە، کە پارتەکەی هیچ شتێکی دژی تاکی موسڵمان نیە، بەڵکو دژی ئایینە.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە بەرلین کۆدەکاتەوە

Harmn

کۆنفدراسیۆن داوایەک ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکات

Harmn

ناوەندەکانی سویسرا بەشداریی نەریتێکی کوردەواریی دەکەن

Harmn