KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا دوو دیداری گرینگی ئەنجام دا

لە میانەی سەردان و دیدارە بەردەوامەکانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دۆسلدۆرف، دوو کۆبوونەوەی جیاوازیان لەگەڵ کۆمەڵەی ڕۆژ لە دۆسلدۆرف و یەکێتی نووسەرانی کوردستان سوریا، ئەنجامدا.

کۆبونەوەکان لە چوارچێوەی پێکەوەکارکردن و لێک تێگەشتن بۆ ھەنگاوی ئایندە بوون، دواتر ھەڤاڵانی ناوەند بە چڕی باسیان لە ھەنگاوەکانی پێش کۆنفیدراسیۆن و پاش ئەنجامدانی کۆنگرە و ڕوونکردنەوەی ئەو بەھەڵەتێگەیشتنەی، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویان دابوو کرا، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە لێک تێگەیشتنێکی باش ھاتە ئاراوە بۆ ئایندە و کاروچالاکیەکانی داھاتوو.

ھەردوو کۆمەڵە و ڕێکخراویش ئامادەیی خۆیان نیشاندا، کە لە چوارچێوەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیدا بۆ ئایندە کاربکەن و، بڕیاری ئەوەشدرا لە ئایندە چەند دیدار و کۆبوونەوەی دیکەی بەردەوم ھەبێت.

___

شێوەکاری کورد ئیسماعیل خەیات ..ماڵئاوایی لە هونەرو کەلتووری کورستان کرد

nusar1

ڕۆژئاوای کوردستان.. هۆشداری لەبارەی کەمی ئاو و دۆخی کۆرۆنا دەدرێت

KDC

سیمینارێک بۆ سەرۆکی فدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

nusar1