شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لە پەیامێکدا بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خولی حەوتەمی فیلمی کۆبانێ لە شاری گیلزێنکیرشن-ی ئەڵمانیا کە دوێنێ هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026 بەڕێوەچوو، جەختی لە گرنگیی ستراتیژیی سینەما کردەوە وەک ئامرازێکی سەرەکی بۆ پاراستنی مێژوو، کلتور و ناسنامەی نەتەوەیی، هاوکات داوای کرد چالاکییە هونەرییەکان بەدوور لە کاریگەریی ئایدۆلۆژی و سیاسی، تەنها لە خزمەت دۆزی ڕەوای کوردستاندا بن.
لە دەسپێکی پەیامەکەیدا، شفا بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە کە فیلم تەنها کەرەستەیەکی هونەری نییە، بەڵکو دەروازەیەکە بۆ گرێدانەوەی ڕابردوو بە داهاتوو و گەیاندنی ڕاستییەکانی مێژوو بە نەوەی نوێ، جەختی کردەوە کە ئەو گەلانەی خاوەنی سینەمایەکی بەهێزن، باشتر توانیویانە پارێزگاری لە بوونی خۆیان بکەن و دەنگی خۆیان بگەیەننە جیهان، هەر بۆیە پاڵپشتیی خۆی بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دەربڕی کە لەو چوارچێوەیەدا دەدرێن.
سەبارەت بە پێگەی مێژوویی شاری کۆبانی، شفا بارزانی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکێکی نەتەوەیی کە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەکی ژیرانەوە ڕێگەی خۆش کرد بۆ ئەوەی پێشمەرگە سنوورەکان ببڕن و هاوشانی شەڕڤانان لە سەنگەرێکی هاوبەشدا بەرگری لە کەرامەتی کوردستان بکەن، هەر بەپێی پەیامەکە، هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بوونە هۆی قایلکردنی هاوپەیمانان بۆ بۆردوومانکردنی دوژمنانی مرۆڤایەتی لە ڕۆژئاوا، کە دەرەنجامەکەی تێکشکاندنی تاریکپەرستان و سەرکەوتنی ڕووناکی بوو.
شفا بارزانی بە ئاماژەدان بە فیکری فەیلەسوفی گەورە ئەحمەدی خانی، ئەوەی خستە ڕوو کە کلیلی سەرکەوتنی کورد و گەیشتن بە عیلم و دەوڵەتداری، تەنها لە لێکتێگەیشتن و یەکڕیزیدا کورت دەبێتەوە، فێستیڤاڵی کۆبانێشی بە قوتابخانەیەک ناوزەد کرد بۆ بڵاوکردنەوەی وانەکانی کوردایەتی و گەیاندنی پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلێک کە لە سەدەی 21دا توانیویەتی گەورەترین هێزی تیرۆریستی تێکبشکێنێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، شفا بارزانی باسی لەوە کردووە کە خەبات تەنها بە تفەنگ نییە، بەڵکو سینەماکاران، نووسەران، پزیشکان و هەموو چین و توێژەکان دەتوانن لە ڕێگەی هێزی نەرمەوە لۆبییەکی بەهێز بۆ ناساندنی مافەکانی گەلی کورد دروست بکەن، ئاماژەی بەوەش کرد کە لەم قۆناغە هەستیارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێویستە کورد سەدان جار زیاتر لە ڕابردوو کار بکات بۆ ئەوەی ببێتە دەنگی ڕاستەقینەی میللەتەکەی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.
لەسەر ئاستی مێژوویی، شفا بارزانی ئاوڕی لە ساڵی 1915 و ڕێککەوتنی سایکس-بیکۆ دایەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر لەو سەردەمەدا بەهۆی پەرتەوازییەوە گگلەیی لە کورد دەکرا، ئەوا ئێستا ئەرکی هەمووانە لە هەر شوێنێک بن وەک باڵیۆز و نوێنەری دۆزی ڕەوای کوردستان کار بکەن، جەختیشی کردەوە کە کورد هەرگیز دژی هیچ نەتەوە و ئایینێک نەبووە و لە مێژوودا هەمیشە چەترێک بووە بۆ پێکەوەژیان، بەڵام لە بەرامبەردا لە 100 ساڵی ڕابردوودا هەوڵی سڕینەوەی دراوە، بۆیە مافی سەربەخۆیی و ئازادی بۆ کورد مافێکی ڕەوا و بنەڕەتییە.
لە پەیامەکەدا، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی دەستخۆشی لە ستافی ئامادەکاری فێستیڤاڵی فیلمی کۆبانی کرد کە لە دوای ڕزگارکردنی شارەکە لە دەستی داعش دامەزراوە و بووەتە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی سەدان فیلمساز، شفا بارزانی هیوای خواست ئەم جۆرە چالاکییانە لە دەرەوەی وڵات پەرەیان پێ بدرێت و لە داهاتوودا فێستیڤاڵێکی کوردستانیی یەکگرتوو لە دیاسپۆرا پێکبهێنرێت، تا ببێتە پردێکی بەهێزی دۆستایەتی لەگەڵ گەلانی جیهان و پارێزەری ناسنامەی نەتەوەیی بێت.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بناڤێ خودێیێ مەزن و دلۆڤان،
خوشک و برایێن هێژا، فیلمساز و هۆگرێن فیلم و سینەما کوردی، کۆمیتا ڕێڤەبەرێ ڤستیڤالا سینەمایی یا کوبانێ، ئەو دەمێت وە باش و گەلەک سوپاس بۆ ڤەخاندنا مە بۆ وێ ڕوویدانا سینەمایا کوردستانی.
خوشک و برایێن عەزیز،
فیلم ب تنێ هونەر نییە، بەلکی هۆکارەکێ سەرەکییە بۆ پاراستنا دیرۆک و ناسنامە و کلتورا گەلان. ئەو گەلێن کو سینەمایەکی بهێز هەی شیاینە دیرۆک و کلتور و ناسناما خۆ بپارێزن و نیشا هەمی جیهانێش بدەن،
بەلێ گەلەک پێتڤییە کو ل وان جۆرە چاڵاکییان تەکەزی ل سەر چاند و دیرۆکا کوردستانی دوور ل باندۆرێن ئایدلۆژی و سیاسی بهێتە کرن و ئارمانج کورد و کوردستان بن.
سەراباری ئەوا کو مە هینایە زمان فیلم دەوازەیەکە بۆ گرهێڤەدانا رابردوو و داهاتوو، و گەهاندنا دیرۆکا دونێ ب نڤشێ نو و پاراستنا هەبوون و بەردەوام بوونا مللەتان.
ل بەر ڤێ چەندێ ئەم ب گرنگیڤە ل وان چاڵاکییان دنێرین و دێ هەوڵدەین ب گوێرەی شیانێن خۆ پاڵپشت و پشتیڤان بین.
مهڤانێن قەدر گران،
کوبانێ رەمزا بەرخودان و یەکەتییا کوردانە، جەنابێ سەرۆکبارزانی وەک لێڤەگەڕێ گەلێ مە ب هەوڵێن دیبلۆماسی و سیاسەتا حەکیمانە ڕێک ڤەکرد کو پێشمەرگە سنورێن دەوڵەتا ببڕن و تەڤلی برایێن خۆ ل ڕۆژئاڤا ببن، هەروەسا هەر هەوڵێن جەنابێ وان بوون کو قەناعەت ب هەڤپەیمانان هینای کو ل ڕۆژئاڤاش بۆردومانا دوژمنێن مرۆڤاتیێ بکەن، بەلێ ئەو هەوڵێن جەنابێ سەرۆک بارزانی بوونە ئەگەرێ وێ چەندێ کو ل
کوبانێ پێشمەرگە و شەڕڤان بهەڤرە د سەنگەرەکیدا ب خوینا خۆ، شەڕەف و کەڕامەتا کوردستانییان پاراست و دوژمنێن رۆناهیێ و دۆستێن تاریکیێ تێک شکاندن. کوبانێ وانەیەکا
بهێزە بۆ وێ چەندێ کو یەکێتییا کوردان هێزە و ئەگەر ئەم یەک بین دێ شێین درەندەترین هێزان تێک بشکێنین، هەر وەک ئەحمەدێ خانی دفەرمووت:
گەر دێ هەبووا مە ئیتیفاقەک ،ڤێکڕا بکرا مە ئینتیقادەک ؛
رۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی ،
هەمیا ژ مە را دکر غوڵامی ؛
تەکمیل دەکر مە دین و دەولەت ، تەحلیل دەکر مە عیلم و حیکمەت !
لبەر وێ چەندێ پێویستە ئەڤ ڤیستیڤالە ببیتە خوێندنگەهەک بۆ
پارڤەکرنا وانێن کوردینیێ و یەکریزییا مللەتێ کوردستانێ، چیرۆکا سەرکەفتنا کوبانێ و هێزێن کوردی ل باشوور و ڕۆژئاڤایێ کوردستانێ بسەر تیرۆرستێن سەدا بیست و یەکدا، چیرۆکەک مەزنە و دڤێت ئەم وێ پەیاما ئاشتی و پاراستنا جیهانێ د ڕێکا فیلم و سینەمایێ بگەهینین جیهانێ.
خوشک و برایێن هێژا، سینەماکارێن عەزیز،
خەبات بتنێ ب تفەنگێ ناهێتە کرن، بەڵکی هەر کەسەک دشێت پشکدار بیت د بەرخودانا پاراستنا روومەتا گەلێ خۆ، سینەماکار، نڤیسکار، زمانزان، دکتۆر، پارێزەر، ئەندازیار، نیگارکێش و میوزیکڤان و کرێکار، هەر کەس د بوارێ خۆدا دێ شێت پشتەڤان بیت بۆ درستکردنا لۆبییەکا نەرم بۆ ناساندن و پاراستنا مللەتێ خۆ.
ئەم وەک مللەتێ کورد دڤێت زێدەتر گرنگی ب کارێ لۆبی کرنێ بدەین، بتایبەت دڤان کاڤ و دانان کو ڕۆژهەڵاتا ناوەراست پێدا تێپەڕ دبیت، کوردستانێ و مللەتێ مە ل وڵات ل وی وەختێ حەرج پێویستییا ب پشتەوانی و پشتگیرییا مە هەیە، ئەگەر دوهی مە جارەکێ پشتەڤانی دابیتە مللەتێ خۆ دڤێت ئەڤرۆ سەدان جاران کار بێنە کرن دەنگێ مللەتێ خۆ بین ل ناڤ رایەدارێن جیهانێ.
وەختی ل سەدا نۆزدان ل دوماهیکا ساڵا ١٩١٥ ل نێڤبەرا
دەوڵەتێن زلهێز گفتوگۆ ل سەر رێکەفتنا سایکس- بیکۆت دەست
پێ کرن، گلەیی ل سەر مللەتێ مە هەبوون و وان دەوڵەتان دگۆت: کەس نەبوو بشێت نونەرایەتییا کوردان بکەت، پارچە بوون هەبوو و داخازا کوردان یەک نەبوو، بەلێ نوکە ل ڤان زروفاندا دڤێت هنگ هەمی ل رەخێ خۆ ڤە نونەر و بالوێزێن کوردستانێ بن و دەنگ و ڕەنگێ ئازادیێ بن. دڤێت داخازی بۆ کوردستانێ و سەرفیرازییا مللەتێ مە بن، ئەم دژی چ گەل و نەتەوان نینین، بەرەواژی وێ چەندێ دیرۆک دبێژیت، کوردان هەرگیز مللەتێن دن قڕ نەکردنە، هەردەم مللەت و دینێن وانا ل ژێر سێبەرا دەوڵەتدارییا کوردان د ئازاد بوونە، بەلێ ب مخابنیڤە مللەتێن دی ب درێژاهییا ١٠٠ ساڵێن دەرباز بووی، هەمی ڕێک بۆ نەهێشتن و تونەکردنا مە گرتنە بەر، ل بەر وێ چەندێ دڤێت ئەو یا زەڵال بیت، مافێ سەربەخۆ بوونێ و مللەتێ مەژی مافێ ژیانێ و ئازادیێ هەیە.
ئامادەبوویێن عەزیز،
ل جهێ خۆیە کو لێرە دەستخۆشیێ ل ڕێڤەبەر و ستافێ ئامادەکار یێ ڤیستیڤاڵا کوبانێ یا سینەما کوردی بکەین، فێستیڤاڵا فیلمان یا کۆبانێ پاش ڕزگاربوونا کۆبانێ ل دەستێ داعش هاتە دامەزراندن، بۆ مەبەستا پاراستنا بیرەوەریێن خۆڕاگرییا خەڵکێ مە ل کۆبانێ و پشتگیریێ ل سینەمایا کوردی.
ل ڤان ساڵێن بووری ڤیستەڤال شیایە ببیتە ماڵا سەدان فیلم و فیلمسازێن کوردی، و کوردێن مە ل هەر جهەکی قەستا وێ ڤیستەڤالێ یا کری و یێت تێدا بەشدار بووی.
د وان ڤیستەڤاڵاندا ب دەیان کورتە فیلمێن کوردی یێن هاتی نمایش کرن، و یا بوویە سەکۆیەک بۆ گەهاندنا چیرۆکێن کوردی، لەوما ئەز دەستخۆشیێ ل وان خەباتکاران دکەم کو ل دەستپێکێ بەشداربوون د دامەزراندنا وێ ڤیستەڤالێ، هەموو خەباتکارێن دن کو هۆکارێ بەردەوامیی و مانا وێ بوون، و سوپاس بۆ هەڤالێن مایی ئەوێن بەردەوامیێ ددەنە وی کاروانێ
هونەری و هیوادارم ئەڤ ڤیستەڤاڵ و ئەوێن دیش ل دەرڤە پێکڤە کار بکەن و بشێن ڤیستەڤالەکا کوردستانی یا هەڤگرتی ل دیاسپۆرایێ پێک بینن، کو ببیتە سەکۆیەکا بهێز هەم بۆ پاراستنا مللەتێ مە و هەمیش بۆ درستکردنا پرێن دۆستاتیێ دگەل گەلێن وڵاتێن دیاسپۆرایێ…
دووبار سوپاس بۆ وە و هەربژین…
شفا بارزانی
٤ی ٩ی ٢٠٢٦

