KDC

هێزە ئەمنییەکانی ئێران نووسەر و شاعیرێکی خەڵکی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستگیرکرد

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئارام فەتحی، شاعیر، نووسەر و چالاکی مەدەنی ناسراوی ئەو شارە و دەستگیریان کردووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو شاعیرەدا ڕایانگەیاندووە کە “بەڵگەی دادوەرییان پێیە بەڵام بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەک ئارام فەتحییان دەستبەسەر کردووە”، ئاماژەبەوەشدراوەکە دوای ئەوەی ئارام فەتحی دەستبەسەر کراوە “هێزە ئەمنییەکان ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەلوپەلی تایبەت و مۆبایل، کۆمپیۆتەرەکەیدا گرتووە.

تائێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکوانە دیارنییە و ناشزانرێت لە کوێ زیندانی کراوە.

ئارام فەتحی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.

___

یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە بۆ سەپاندنی سزای نوێ ،ئەگەر ڕوسیاجەنگەکە ڕانەگرێت

nusar1

گوندەکانی نزیک کۆبانێ تۆپباران کران و شەهید و برینداری لێکەوتەوە

KDC

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تاکتیکی نوێ بۆ نەهێشتنی داعش بەکاردێنن

nusar1