KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دوسلدۆرف گردبوونەوەیەکی بۆ یادی ئاڵای کوردستان سازدا


 
ڕۆژی یەکشەممە و لە ئۆفیسی سەرەکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و، لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا گردبووەنەوەیەکی بۆ یادی ئاڵای کوردستان و بەرزڕاگرتنی بە بەشداری نوێنەرانی لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند رێکخراو و کۆمەڵەیەکی دۆستی ناوەندەکە سازدا .
 
وێڕای بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان، پێشوازی لەو میوانانەش کرا بۆ سەردانی ناوەند و پیرۆزبایی کردن لە سەرکەوتنی کۆنگرەی ناوەند و دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرا، لە ھەمانکاتدا ئەو ڕۆژەش پێکەوە بەرزوپیرۆز ڕاگیرا  .
 
لە نێو میوانەکاندا ھەڤاڵانی لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند ڕێکخراو و کۆمەڵەیەکی دیکەی دۆستی ناوەندی ڕەوەندی کورد بەشداربوون و، یادەکەش بە چەند گوتەیەکی کوردی ھەڤاڵانی ناوەند و کورتە باسێک لەسەر کۆی ھەنگاوەکانی کۆنگرە لە پایتەختی ھەرێم دەستی پێکرد، دواتر میوانەکان گوتە و ئاخافتنی خۆیان کرد و، لە چەند کاتژمێرێکدا زۆر بابەت و پرسی گرینگ بۆ ھەنگاوەکانی ناوەند و کوردانی دیاسپۆرا قسە و باسیان لێوەکرا.
 
لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەشدا چەند بەشێکی ئەو چالاکییە دەبینن …

___

وێبنارێک لەسەر پڕۆسەی نوێی تەعریبی کوردستان بەڕێوەچوو

KDC

چەند هاووڵاتییەکی دیکەی رۆژهەڵات دەستگیر دەکرێن

KDC

یەکێتی ئەوروپا بەرەو دروستکردنی هێزێکی سەربەخۆ بەجیا لە ناتۆ هەنگاو دەنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW