KDC

٭ نیشتیمان ٭

لەوانەیە کۆتا ڕۆژی
بارانی وەرزت بیربێ
کە کیژۆڵەکە
لە خەمی دووری و
دابڕانی عاشقەکەی
هاواری پڕ گریانی
بۆ ئاسمان برد بوو ؟
بڕوا بکە لەو کاتەوە
باران لە هەور قاتی بوو
خۆڵ بارین دەستی پێکرد و
گوڵ وشکبوو !

لەوانەیە کۆتا ڕۆژی
هەڵوەرینی گوڵە سوورەکەت بیربێ ؟
کە کوڕە جاحێڵەکە
هیچی بۆ نەدەوترا
بەڵام بە ئیشارەت
لەنێو بەلەمە چوپەکەی ئیجە
تێی گەیاندین
کە سەفەری ناچاری کردووە ؟
چونکە لە تەنها نامەیەکەی گیرفانی
نوسرابوو : نیشتیمان
سوێند دەخۆم
هێندەی هەموو هەنگاوەکانی
کوچە و شەقامەکان خۆشم دەوێ … !

سەروەت تۆفیق

___

کۆرۆنا 000 180 کارمەندی بەشی تەندروستی کوشتوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆرسی دووەمی زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە دەکاتەوە

Harmn

لە ڕێگەی ئەم خواردنانەوە ئاسنى جەستەى منداڵەکەت زیاتر بکە

KDC