KDC

چوارچێوەی هەماهەنگی ئێراق دەستپێشخەرییەکی نوێ ڕادەگەیەنێت،پشتیوانی حەشدی شەعبی دەکەن

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئێراق، دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ چارەکردنی قەیرانی گەمارۆی سیاسی و دەستپێکردنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن راگەیاند.
دەستپێشخەرییەکە داوای پاراستنی حەشدی شەعبی و بەرزکردنەوەی توانا و دامەزراوەیی و تەواوکردنی بیناکانی بەپێی یاسا دەکات و، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی توانای جەنگی هێزە چەکدارەکان.
جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی مافێکی مسۆگەرە بۆ ئەو هێزانەی، کە دەیانەوێت و پێویستە تەوەری بەرنامەی حکوومەت لەسەر بە دیهێنانی سەروەری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و چارەکردنی بێکاری بێت.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئێراق، کۆبوونەوەیەکی هەماهەنگیان بە ئامادەبوونی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی و، قەیس خزعەلی سکرتێری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی عەممار ئەلحەکیم و، ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی نێو ماڵی هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری ئەنجامدا.
لە چوارچێوەی هەماهەنگیەکەدا هاتووە: “هەڵگرتنی هەنگاوی کرداری پێویست بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و لێپرسینەوەی گەندەڵکاران و ڕاگرتنی بە هەدەردانی سامانی گشتی، پاراستن و پشتیوانیکردن و ڕێکخستنی حەشدی شەعبی بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی ئەمنیەتی وڵاتدا”

___

دکتۆر شەرەفکەندی ڕێبەرێکی شۆڕشگێر ، مودیرێکی بەمشوور!

nusar1

داعش بەرێوەبەری پاسەپۆرتی ئەعزەمیە و سێ هاورێی دەکوژن

nusar1

فیدراسیۆنی سویسرا بەشداری مەراسیمی ماتەمینی دی کرانس مۆنتانایان کرد

nusar1