KDC

ئیسرائیل لازقییەی موشەک باران کرد


ئاژانسی دەنگوباسی سوریا بڵاوکردەوە، کە کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە دەریاوە موشەکبارانی کەنارەکانی لازقییە کردووە و، زەرەروزیانێکی زۆری ماددی بە گۆڕەپانی سەرەکی کۆنتینەکان گەیاندووە، وەک لە تەلەفزیۆنی سوریا بڵاوکراوەتەوە، ئاگرێکی زۆر ناوچەکەی تەنیووە.
بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی سوریا (سانا)، هێرشەکەی ئیسرائیل لە کاژمێر سێی ڕۆژی سێشەممە کە بە دووەم هێرشی ئیسرائیل لە ناوچەکە دادەنرێت، لە دەریای سپی نێوەڕاست موشەکبارانی گۆرەپانی کۆنتینەی کەنارەکانی لازقییەی کردووە، بەڵام تا ئێستا سوپا و ڕاگەیاندنی ئیسرائیل لە بارەی ئەو هێرشەوە هیچ زانیاریەکیان بڵاونەکردووەتەوە.

پێشتریش ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، 7ی ئەم مانگەش ئیسرائیل بارهەڵگرێکی چەکی ئێرانی کردە ئامانج، کە لە کۆنتینەدا هەڵگیرابوون.

سوریا لە ساڵی 2011ەوە بەهۆی خۆپیشاندان وململانێی خوێناوی دژ بە ڕژێمی بەشار ئەسەد دەناڵێنێت، کە نزیکەی نیو ملیۆن کەس تێیدا گیانیان لەدەستداوە و، زیانێکی زۆری بە ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتەش گەیاند و، ملیۆنان سوریش لە نێوەوە و دەرەوەی وڵات ئاوارە بوون

سۆران حەسەن

___

ئاگادارییەک لە کۆنفیدراسیۆنەوە ئەو کارە خزمەت بە دوژمنانی کوردستان دەکات

nusar1

حەوت وڵاتی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبەرامبەر کێشەی پەنابەرانی سەرسنور پشتگیری پۆلۆنیاو لیتوانیا دەکەن

KDC

بەریتانیا: مێرووی بچووک دەبنە هۆی تای کوشندە

nusar1