KDC

پەیامی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەکەن، بەو پێیەی لە یەکەمین کۆنگرەی ناوەندەکەدا تواندرا کۆنفدراسیۆنێکی ڕەوەندی کوردستانی دامبەرزێنن.

دەقی پەیامەکە:

بۆ بەڕێزان لە ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

بابەت: پیرۆزبایی

بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی دامەزراندنی (کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە) لە رۆژانی 4 بۆ 6ی 12ی2021 کە لە شاری هەولێر بەسترا و بە سەرکەوتوویی کارەکانی خۆی ئەنجامدا، بە ناوی (حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان) جوانترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و پاڵپشت و پشتیوانتانین، بەو هیوایەین کە سەرکەوتوو بن لە کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردستانی لە ژێر چەترێکدا و ببێتە پاڵپشتی زیاتر بۆ دۆزی ڕەوای کورد لە جیهاندا و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان، دووبارە پیرۆزە.

مەکتەبی پەیوەندییەکانی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان

20ی12ی2021

___

کۆبوونەوەی دووەمی ڕێکخراوی پزیشکانی کوردستان لە دیاسپۆرا ئەنجامدرا

Harmn

وتاری سەرۆک بارزانی لە خۆپێشاندانی فراوانی کوردستانیان لە شاری بۆن

Harmn

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هاوکاری پەنابەرە کوردەکان دەکات

Harmn