KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، بەشداری کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی رێکخراوەکانی ڕەوەندەکانی نەتەوەکانی ئەو وڵاتە کرد 

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا لەسەر بانگهێشتی وەزیری ژینگەی ئەو وڵاتە، بەشداری لە کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی رێکخراوەکانی ڕەوەندەکانی نەتەوەکانی ئەو وڵاتە لەسەر پرسی ژینگە کرد.

ئەمڕۆ عەبدولوەهاب تاڵەبانی، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، لەسەر بانگهێشتی جەیمس گریفن، وەزیری ژینگەی ئوسترالیا، بەشداری کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی رێکخراوەکانی ڕەوەندەکانی نەتەوەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە لە سیدنی پایتەخت کرد، کە تێیدا ھەندێ پێشنیار و رێنمایی لەژێر رووناکی ئەو گۆڕانکاریانەی لە کەش و ھەوای دونیادا روو دەدا و، هاوکات چۆنیەتی بەرگریکردن لە ژینگەی ئوسترالیا پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون.

عەبدولوەهاب تاڵەبانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، ماڵپەڕی ڕەوەندی راگەیاند، کە خۆشحاڵبووە بەو بانگهێشتە، کە بە نوێنەرایەتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- ئوسترالیا و، کۆمەڵەی یەکگرتووی کوردانی ویلایەتی نیوساوث ويلز، بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە، هاوکات پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکەش، ماوەیەکی کورت لەگەڵ وەزیری ژینگەی ئوسترالیا گفوتگۆیەکیان کردووە و ئەو وێنەیەشیان چرکاندووە

___

لەسەر گۆڕینەوەی هاوسەران، عێراق لیژنەیەکی راگەیاند

KDC

هەڵمەتی (ئێرە کوردستانە) بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێکدانی ناوە کوردیەکان لە ڕۆژھەڵات

KDC

وێڕای ڕێککەوتنی بەریتانیا لەگەڵ ڕواندا کۆچبەران بەلێشاو ڕوو لەو وڵاتە دەکەن

nusar1