KDC

ئیسرائیل داوای هەڵوێستی بەهێز لە بارەی گفتگۆکانی بەرنامەی ناوکی ئێران دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، نفتالی بینێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، داوای هەڵوێستێکی بەهێز لە بارەی گفتوگۆکانی بەرنامەی ناوکی ئێران کرد.
بینێت لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆییدا ڕایگەیاند: بێگومان لەوانەیە ڕێککەوتنێکی باش هەبێت، ئێمە پێوەرەکان دەزانین، ئایا پێشبینی ئەوە دەکرێت کە لە هەلومەرجی ئێستادا ڕووبدات؟ نەخێر، چونکە دەبێت هەڵوێستێکی زیاتری دووپاتکەرەوە هەبێت، ئێران لە پێگەیەکی زۆر لاوازەوە دانوستان دەکات، بەڵام بەداخەوە جیهان وەک ئەوەی لە پێگەیەکی بەهێزدا بێت هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکات.

بەپێی هەشتەمین خولی ڤییەنا لە بارەی کێشەی بەرنامەی ناوکی ئێران، ڕێکخەری ئەوروپا بۆ گفتوگۆکان، ئینریکو مۆرا، ڕایگەیاند، کە گەیشتن بەڕێککەوتن لەوانەیە خێراتر بێت لەوەی چاوەڕوان دەکرا.

مۆرا گوتی: “ئێمە باس لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر کێشەی ناوکی ئێران دەکەین لە چەند هەفتەیەکدا، نەک چەند مانگێک”.

هەرچەندە ئاماژەکان بە ئەرێنی باسی خولی هەشتەم دەکەن و شاندەکانی گفتوگۆ لەو بارەوە باسی پێشکەوتنی نوێ لە بارەی چارەکردنی کێشەکان دەکەن، بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ سکاینیوز ئاشکراکرد، کە هێشتا زۆر زووە بڵێین گفتوگۆکان ئەرێنی بوون، کە ئایا ئێران نیازیکی باشی هەیە بۆ ڕێککەوتن، واشنتن دەیەوێت هەموو لایەنەکان ببینێت کە بەدوای گەیشتن و جێبەجێکردنی گەڕانەوەیەکی خێرا و هاوبەشدان بۆ پابەندبوونی تەواو بە پلانی کاری گشتگیر و هاوبەش لە بارەی ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوکی ئێران.
 
سۆران حەسەن

___

ئەڵمانیا: سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات

nusar1

حکومەتی نوێی ئەڵمانیا گۆڕانکاری لەیاسای پەنابەران دەکات

KDC

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا :سەپاندنی سزای پێشوەختە بەسەر ڕووسیا بەدورنازانن

nusar1
KDC

FREE
VIEW