KDC

تەندروستی جیهان هۆشداری لە تسۆنامی کۆرۆنا دەدات

بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریدا لە روودانى تسۆنامى کۆرۆنا، هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەى هەردوو نەوەى دەلتا و ئۆمیکرۆن لە چەند وڵاتێکی جیهان.

تیدروس ئەدهانوم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا لە جنێف رایگەیاند، کاتى ئەوە هاتووە وڵاتانى دەوڵەمەند دەستبەرداری سیاسەتى نەتەوەیی کورتمەودا ببن و، کۆتایی بە نایەکسانى لە دابەشکردنى ڤاکسین لەسەر ئاستى جیهان بێنن.

هۆشدارییەکەى تەندروستى جیهانى لە کاتێکدایە، کە لە ئەمەریکا و وڵاتانى ئەوروپا، ژمارەى پێوانەیی لە تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار دەکرێن.

بە گوێرەی ئامارەکانى تەندروستى جیهان، رێژەى تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەوروپا، 57% و لە ئەمەریکا، 30% لەم هەفتەیەدا بەرز بووەتەوە.

___

کۆبونەوەی ناوەندی بەلجیکا

KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی پێشوازی لە سەرۆکی یانەی Kurdish Fc کرد

Harmn

پارتی ریفۆرم بە بردنەوەی زیاتر لە 1400 کورسی کۆتایی بە هەژموونی پارتە دێرینەکان هێنا

Karzan