KDC

ئاھەنگی نەورۆز لە وڵاتی ئەڵمانیا ، لە شاری کۆڵن بەرز ڕاگیرا 

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ڕەوەندی کوردستانی و کۆنفیدراسیۆن و کۆمکارو کۆمەڵەی خۆیبوون و بەشێکی زۆر لە چالاکوان و کەسایەتی و ژمارەیەکی دیاری کوردانی تاراوگە بەخۆشحاڵیەوە بەشداری چالاکیەکانی ئاھەنگی نەورۆزیان کرد ، بێگومان زۆر لە ھونەرمەندانی ناودار بەشداربوون و بە دەنگی بەسۆز و موزیکی جوانی کوردەواری بەشداربووانیان دەھێنایە جۆش و خرۆش و ئاھەنگەیان ڕازاندبووە .
لە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ دوایی کردنەوەی ئاگری نەورۆز و بەرنامەکانی ئاھەنگەکە دەستی پێکرد ، دوای خوێندنەوەی وتاری بەخێرھاتن لەلایەن بەڕێز کاک عیسا پێشکەش کرا و کورتەیەکی مێژووی لە سەر نەورۆز لە لایەن بەڕێز شێخ جەزاوە پێشکەش کرا و چالاکی گروپی منداڵان بەشداریان ھەبوو ، بەم شێوەیە ئاھەنگەکە تا کات ژمێر نۆی شەو بەردەوامی ھەبوو و بەشێوەیەکی جوان کۆتایی پێھات .

___

بەریتانیا :ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

Harmn

کوردێکی دیکە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێت

KDC

ئەنجومەنی ئەوروپا: نابێت دۆخی نالەباری پەنابەرانی ئۆکرانی نەهامەتیی پەنابەرانی دیکەمان لە بیرببات 

KDC