KDC

ئەمەریکا وەڵامی هێرشی چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەداتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پنتاگۆن رایگەیاند، هێزەکانیان لە سوریا  و لە چوارچێوەی مافی بەرگری وەڵامی هەڕەشەکان دەدەنەوە، کە لە لایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە.

جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، بە ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبیەی راگەیاندووە، هێزەکانیان لە سوریا و لە چوارچێوەی مافی بەرگری لەخۆکردندا، وەڵامی هەر هێرش و هەڕەشەیەک دەدەنەوە، کە لە لایەن گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانەوە دەکرێتە سەریان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڕەشەی گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا، زیادیانکردووە  و واشنتن هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان.

پێشوتریش وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پنتاگۆن، رایگەیاندبوو، هەڕەشەی داعش وەکخۆی ماوەتەوە و پێکەوەکارکردنی هێزەکانیان لەگەڵ هەسەدە لە سوریا بەردەوام دەبێت

___

ڕۆڵی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان لە جێبەجێکردنی یاساکان

KDC

وارشۆ: بە هێنانی کۆچبەران بێلاڕوس شەڕی سارد دەکات

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی پرسەی زیگی مارتش بوون

Harmn