KDC

شاری سنە ئەم نازناوەی وەرگرت

بەڕێوەبەری كارگێڕی ڕۆشنبیری پارێزگای سنە ئاشكرایكرد، پارێزگاکەیان وەك پایتەختی كتێب دەستنیشان كرا.

عەبیدوڵڵا ڕۆستەمی بەڕێوەبەری كارگێڕی ڕۆشنبیری پارێزگای سنە، ڕایگەیاند، پارێزگای سنە وەك پایتەختی ڕۆشنبیری وڵاتی ئێران دەستنیشان كرا.

ئەوەشی خستەڕوو، کە پایتەختی كتێب ناونیشانێكی ڕۆشنبیرییە لە ساڵی 2001ەوە لە لایەن ڕێكخراوی یونسكۆوە دانراوە و، شارە جیاوازەكانی جیهان ئەو تایبەتمەندییەكان پێ دەدرێت.

بە گوێرەی زانیارییەكان، شاری سنە 70 دوكانی كتێبفرۆشی و 45 شوێنی چاپ و بڵاوكردنەوەی تێدایە، هاوكات 7 كتێبخانەی گشتی و 6 كتێبخانەی زانكۆی تێدایە و، 4 مەڵبەندی خوێندنەوە و لێكۆڵینەوەشی تێدایە.

پارێزگای سنە، یەكێكە لە شارە گرینگ و جوانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە لە مێژەوە لانكەی ڕۆشنبیری و تێكۆشانی كورد بووە

___

ڕوسیا کۆنترۆڵکردنی کەنارە ئاوییەکانی ماریۆپۆلی ڕاگەیاند

Harmn

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا: پۆتین پلانداڕێژەری پشت قەیرانی پەنابەرانە

KDC

چەند بەهرەمەندێکی کورد بە فیلمێکی دیکۆمێنتەری کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە نیشان دەدەن 

KDC