KDC

تەرمی منداڵێکی سێ ساڵ لە کەنار دورگەیەکی یۆنان دۆزراوەتەوە

هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، تەرمی منداڵێکی تێکچووی سێ ساڵانیان لە دوورگەی ناکسۆس دۆزیەوەتەوە، وا پێشبینی دەکرێت یەکێ لە سەرنشینی ئەو بەلەمانەی، کە دووهەفتە پێش ئێستا نقومبوون، بێت.

هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، منداڵەکە تەمەنی نزیەکەی سێ ساڵ دەبێت، کە پەڵەیەکی لولەی لەبەر بوو، کە بە کۆت و پۆشاک و قاوەیی و سوور و گۆرەویەکی شینی خەت خەت لە قاچی راستی داهەیە، وا بڕیارە تەرمی منداڵەکە بگوازرێتەوە بۆ بەندەری پیرەوس بۆ توێکاری، دواتر زانیاری زیاتر لە بارەیەوە بڵاوبکرێتەوە.

ئەم هەواڵە ئالان کوردیمان دنێتەوە یاد ،کە لە ساڵی 2015 منداڵێک لە کەنارەکانی تورکیا دۆزرایەوە، ئەمەش دەنگ دانەوەیەکی جیهانی لە بارەی کۆچبەران لێکەوتەوە و، زەنگێک بوو کە وڵاتانی پێشکەوتوو لە ژیانی کۆچبەران بەئاگابێن.

سۆران حەسەن

___

لە شارۆچکەیەکی دیکەی ئۆکرانیا دەیان تەرم دەدۆزرێنەوە

Harmn

ئاگاداری بۆ دایک و باوکانی دیاسپۆرا منداڵەکانتان بۆ کۆرسی سێیەمی فێرکردن و نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC

ئەمریکا 14 ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بە عێراق و فەلەستین دەبەخشێت

KDC