KDC

Author : Harmn

پاسەوانانی کەناراوەکانی یۆنان سەدان کۆچبەریان بۆ تورکیا گەڕاندۆتەوە

Harmn
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاند، لە گەورەترین هەوڵی کۆچبەرانی ئەمساڵدا، نزیکەی 600 کۆچبەر ڕێگرییان لێکراوە، کە لە دەریای ئیجەوە بپەڕنەوە یۆنان. میدیاکانی یۆنان ڕایانگەیاندووە، کە پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، سەدان کۆچبەریان گەڕاندووەتەوە، کە لە تورکیاوە و لە دەریای ئیجەوە ویستوویانە بە دوورگەکانی یۆنان بگەن. وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکان بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند،......

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا لە شاری جنێف کۆبوونەوە

Harmn
دوێنێ دووشەممە, ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەمەبەستی چەند کاروبارێکی ئیداری و گفتگۆ لەبارەی لیژنەکانی لۆبی و یادوەریەکان کۆبوونەوە. کبوونەوەی ناوەند بە ئامادەبوونی سەیران کاکەوڵا، ئایدن ڕۆنی، کاردۆ سەرباز و بابان ئەلیاسی، بەمەبەستی ڕێوشوێنی ئیداری و کاروباری ناوەند و دەستبەکاربوونی لیژنەکانی لۆبی و یادەوەرییەکان، کۆبوونەوە، هاوکات بۆ خۆسازدان لەبارەی کاراکردنی کارەکانیش گفتوگۆیان......

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان بەشداری پرسەی سەرۆکی ئیماراتیان کرد

Harmn
شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان بەشداری پرسەی سەرۆکی ئیماراتیان کرد شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی یابان، بە سەرۆکایەتی عەبدولباقی فارس بەشداری پرسەی شێخ خەلیفە کوڕی زاید ئالنەهیان سەرۆکی وڵاتی ئیمارات کرد. شاندەکە پرسە و سەرخۆشی بەناوی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەشی باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد و، لە یادشتێکدا بەو......

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی خولێکی فێربونی زمانی کوردی دەکەنەوە

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی لە شاری بۆترۆپ دەستیان بە خولی زمانی کوردی بە دیالێکتی کرمانجی سەروو کردووە لە رێککەوتی 22.05.2022 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی، خولێکی فێربوونی زمانی کوردی بە شێوەزاری کرمانجی کردووتەوە، کە تێیدا ڕۆژانی یەکشەممە لە کاتژمێر......

تورکیا بەپشتیوانی نێودەوڵەتی بەنیازە ئاوارەکان لە باکوری ڕۆژئاوایی سوریا نیشتەجێ بکات

Harmn
تورکیا بە پشتیوانی نێودەوڵەتی بەنیازە ئاوارە سورییەکان بە دروستکردنی چەندین کۆمەڵگە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا، کە بە ناوچەی ئارام ناوی دەبات نیشتەجێ بکات. ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا، بە نیازە 3,5 ملیۆن ئاوارەی سوریا بە زۆر بگەڕێنێتەوە بۆ سوریا، ئەوەش بە پشتیوانی نێودەوڵەتی لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بە دروستکردنی......

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا کۆبوونەوە

Harmn
ناوەندی ڕەوندی کوردستانی لە بەریتانیا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری لەندەن و بە بەشدارای ئەندامانی هەرچوار پارچە بەست. لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پێشنیار و بۆچوون و پلانی خزمەتکردن لە هەموو بوارەکان بووە بەرنامەی کاروچالاکی داهاتوو، ئەوەش لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی کوردانی دانیشتووی بەریتانیا....

ئەڵمانیا: دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەناوی یاسایەک نامرۆڤایەتیە

Harmn
دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەژێر یاسایەکدا بەردەوامە و، فرانک ڕیچتەر سیاسەتمەداری هەرێمی ساکسۆنی ئەڵمانی، کارەکە بە نامرۆڤانە وێنا دەکات. فرانک لەڕێی ماڵپەڕێکەوە دەستیکرد بە گەیاندنی دەنگی دیپۆرتکراوەکان، هاوکات ئەوەی پێباشە، ئەو کەسانە دیپۆرت بکرێنەوە، کە مەترسیانبۆ کۆمەڵگای ئەڵمانیا هەیە. لە ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی خێرا، یا (بروسکە)هەیە، لێدان لە دەرگای پەنابەران لە نیوەشەودا، یا......

حەمەتاڵ شۆڕشگێری بانە ،غەدرلێکراوی مێژوو

Harmn
نوسینی: هێما سۆفی حەمە تاڵ شۆرشگێری بانە ، غەدر لێکراوی مێژوومێژوو پڕە لە چەواشەکاری و غەدر لە مرۆڤە ئازا و بوێرەکانحەمەتاڵی بانە لەدایکبووی 1269 یە و کوڕی فەقێ حەمە میرزا . حەمەتاڵ هەر لە مناڵییەوە کاتێک لە شەڕەگەڕەکەکان کە لەو سەردەمەدا باو بوون ، بەشداری ئەکرد ، لە هەر دەستەیەکدا......

ئەڵمانیا: بەهۆی گەردەلوولەوە دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە

Harmn
گەردەلوولەکەی ئەڵمانیا، بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و دەیان کەسیش برینداربوون و، ملیۆنان یۆرۆ زیانی مادی لێکەوتەوە، هەروەها بووە هۆی تێکشکانی گەورە بۆ هاتوچۆی شەمندەفەریش. خزمەتگوزاری کەشناسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ شەممە، پشتڕاستی کردەوە کە سێ گەردەلوول لە بەشی ڕۆژئاوای ویلایەتی نۆردراین-وێستفالیای داوە، بەگوێرەی راپۆرتەکە، گەردەلوول لە شارۆچکەکانی پادەربۆرن، لیپستادت و لوتمارسن لە......

پرۆفایلی ڕۆبێرتۆ باجیۆ

Harmn
بەشی دووەم دوای دوو ساڵ لەگەڵ ئینتەر، بۆ ئەوەی بتوانێت لە جامی جیهانیی ٢٠٠٢ لەگەڵ ئیتاڵیا بەشداریی بکات، پەیوەندی بە یانەی برێشیاوە کرد. لە سەرەتای وەرزی ٢٠٠١-٢٠٠٢ ـدا، باجیۆ هەشت گۆڵی لە نۆ یارییدا تۆمار کرد، بەڵام لە بێبەختی ئەو، لەو وەرزەدا، پێی چەپی شکا، سەرەڕای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام......