KDC

Author : Harmn

بەرشەلۆنە چاوی بە سیاسەتی بلیت فرۆرشتنی یانەکەی دەخشێنێتەوە

Harmn
سەرۆکی بەرشەلۆنە، خوان لاپۆرتا دەڵێ، یانەی کاتالان ڕێگە لە گواستنەوەی بلیتی یارییەکانی پاڵەوانێتی ئەوروپا دەگرێت، کە لە یاریگای خۆمان ئەنجام دەدرێت. دوای ئەو ڕاپۆرتانەی، کە 30 هەزار هاندەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئیینتراخت فرانکفۆرت چوونە ناو یاریگاوە بۆ ئامادەبوون لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ئیینتراخت فرانکفۆرت، بەرشەلۆنە لە خولەکە دەرکرا، ئەوەش دوای......

چین دوو ڤاکسینی نوێ بەرهەم دەهێنێت

Harmn
ئەمڕۆ شەممە، چین ڕەزامەندی لەسەر دوو ڤاکسینی نوێی ڕاگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئۆمیکرۆنی کۆڤید-19. گرووپی بایۆتەکنۆلۆژی نەتەوەیی چینی سینۆفارم، رایگەیاند، دوو ڤاکسین کە لەلایەن یەکەکانی ناو گرووپەکەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشی ئۆمیکرۆن، کە بۆ تاقیکردنەوەی پزیشکی پەسەند کراون بۆ بەکارهێنانی وەک کۆرسی چالاککردن لە هۆنگ کۆنگ. ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، گرووپەکە لە......

تورکیا: چالاکوانان سەرزەنشتی شوێنێکی فرۆشتنی جوانکاری دەکەن ،کە زمانی کوردیان بەکارنەهێناوە

Harmn
هەڵمەتێک لە تورکیا بۆ بایکۆتکردنی زنجیرە جوانکارییەکانی واتسن دەستیپێکردووە، چونکە کەتەلۆگێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، بەشێکیش لە چالاکوانان سەرزەنشتی ئەو کارەیان دەکەن، کە زمانی کوردیان بەکار نەهێناوە. کۆگاکانی واتسۆنی زنجیرەی چینی، دوو لاپەڕەیان بە زمانی عەرەبی تەرخانکردووە بۆ کەتەلۆگی مانگی نیسانی بەرهەمەکانی جوانکاری پێست، ئەوەش ژمارەیەک لە تورکەکانی توڕە کردووە.......

پرۆفایلی مەسعوود ئۆزیل

Harmn
مەسعوود ئۆزێل (١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ یاریزانی بە ڕەگەز تورک)، یاریزانی ئێستای یانەی فەنەرباخچەی تورکیایە، کە لە پێشوودا یاری بۆ یانەکانی ئارسناڵ، ڕیال مەدرید، شاڵکە و ڤێردەر برێمن کردووە و، لە ساڵی ٢٠١٣ چووەتە یانەی ئارسناڵ، بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدا پشانی دا، ئارسن ڤینگەر پەلکێش کرد بۆ......

یارییەکانی ئەمڕۆ

Harmn
جامی یەکێتی ئینگلیزیمانجستەرسیتی _ لیفەرپوڵ کاتژمێر ٥:٣٠ خولی ئینگلیزیتۆتنهام _ برایتۆن کاتژمێر ٢:٣٠مانجستەر یۆنایتد _ نۆریتج سیتی کاتژمێر ٥ساوسهامتۆن _ ئەرسناڵ کاتژمێر ٥واتفۆرد _ برینتفۆرد کاتژمێر ٥ خولی ئیسپانیئێڵچی _ ڕیاڵ مایۆرکا کاتژمێر ٣دیبورتیفۆ ئەلەفێس _ ڕایۆفالیکانۆ کاتژمێر ٥:١٥فالەنسیا _ ئۆساسۆنا کاتژمێر ٧:٣٠خیتافی _ فیاڕیاڵ کاتژمێر ١٠ خولی ئیتاڵیکالیاری _......

تەقە لە کۆڵبەرێکی کورد کرا و بریندارکرا

Harmn
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی پاوە، لەکاتی کۆڵبەری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار دەکرێت. بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە، کۆڵبەرێک بە ناوی توورەج کەریمی تەمەن ٣٧ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شۆشمێی سەر بە شارۆچکەی نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە......

سوید: لەکاردانەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز, گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروست دەبێت

Harmn
لەسەر سوتاندنی قورئان بەشێک لە پەنابەرە موسڵمانەکانی سوید چەند ئوتۆمبێلێکی پۆلیس دەسووتێنن و چەندین پۆلیسیش بریندار دەکەن پۆلیسی سوید ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، کە ژمارەی بریندارەکانیان لەسەر پشێوییەکەی دوێنێی شاری ئۆربرۆ گەیشتە 12 پۆلیس، کە چەندین موسڵمانی توندڕەو پەلاماری ئوتۆبێلی پۆلیس و پۆلیسەکانیان دەدا، ئەوەش لە دەرئەنجامی سوتاندنی قورئان لەلایەن دانیمارکییەکەوە.......

گرانترین شوتی تەنیا لەیابان دەڕوێنرێت

Harmn
ئەگەر تۆ عاشقێکی شوتی و حەز دەکەیت پارەیەکی زۆر بدەیت بۆ تامێکی تایبەتی ئەم میوە، ئەوا شوتی رەش، (دینسوک) گرانترینە لە جیهان. شووتی دەگمەنی ژاپۆنی گرانترینە لە جیهاندا، کە دەگاتە 6000 دۆلار، ئەوەش بەگوێرەی کێشی. تەنیا لە دوورگەی باکووری هۆکایدۆ دەڕوێنرێت و گەشە دەکات، ئەم جۆرە شوتییە زۆر شیرین و......

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: بەندکراوێک ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات

Harmn
بەندکراوێکی خەڵکی ماکۆ لە گرتووخانەی ئەو شارە، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر ناڕوونی دۆسیەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و باری تەندروستی ناجێگیرە. بەگوێرەی هەواڵی هەنگاو گەیشتووە، بەندکراوێک بە ناوی محەمەد درەفشی تەمەن ٣٨ ساڵ، لە گرتووخانەی ناوەندی ماکۆ، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر ناڕوونی دۆسیەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و،......

فەڕەنسا ڕێ بە چالاکوانان نادات ،خواردن و خواردنەوە بە کۆچبەران بدەن

Harmn
پۆلیسی فەرەنسی ڕێگرییان لە چەند چالاکوانێکی مەدەنی کرد، کە هەستابوون بە دابەشکردنی خواردن لەبەردەم کامپێکی کۆچبەران، کە سەدان کۆچبەری تێدا دەژین. لە شاری کالاسی باکووری فەرەنسا، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەلایەن چالاکوانە خۆبەخشەکانەوە ئاو و خۆراکیان بارکردبوو بۆ کۆچبەرانی کامپی کالاس، پۆلیس دەستی بەسەردا گرتن. ڕێگریکردن لە دابەشکردنی هاوکارییەکان بۆ کۆچبەران،......