KDC

Author : Harmn

سوید:ژمارەی کوشتن زیادی کردووە

Harmn
بە گوێرەی ئامارەکانی پۆلیس و تەلەڤزیۆنی سویدی، لە مانگی یەکەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا، ژمارەیەکی بەرچاو کوشتن تۆمار کراوە. بەپێی ئەو ئامارانە، لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و ئازاری ئەمساڵدا 18 کەسی کوژران. جیرزی سارنیکی، پسپۆڕی بواری تاوان دەڵێ، ئەمە کێشەیەکی زۆر جدییە، کە ئەوان لە سوید دەیبینن و، هاوکات پەرەش......

پۆلیسی دانیمارک لە ژنە پەنابەرێکی کورد دەدەن و دەستبەسەری دەکەن

Harmn
ژنە پەنابەرێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان، کە مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێرانی لە سەرە، لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە لێیدراوە و دەستبەسەرکراوە. بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 29ی، هێزەکانی پۆلیسی دانیمارک لەگەڵ فەرمانبەرانی کەمپی پەنابەرە دیپۆرتییەکان لە شاری کۆپێنهاگن، پەنابەرێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاویان......

سەرۆکی ئەمەریکا سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر،جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێم و گەلی کوردستان پیرۆز دەکات

Harmn
سەرۆکی ئەمەریکا سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر ، جەژنی نەورۆز لە سەرۆک هەرێم و گەلی کوردستان پیرۆز دەکات جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر ،پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لەسەرۆکی هەرێم و گەلی کوردستان دەکات بەپێی سایتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێز......

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان لەگەڵ جێگری بەرپرسی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان کۆبوونەوە

Harmn
لە چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵات یابان، شاندی ڕەوەندی کوردستانی کە پێکهاتبوون لە عەبدول باقی محەمەد سەرۆکی ناوەند، قاس جۆلاق جێگری بەرپرس و نورا خەلو، سەرۆکی لیژینەی ئافرەتان، لەگەڵ بەڕێز کاتو هیرۆمیچی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان، کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باسی ڕەوشی......

بەریتانیا :تائێستا نزیکەی 60هەزار هاوڵاتی ئۆکرانی داوای ڤیزایان کردووە

Harmn
حكوومه‌تی بەریتانیا رایگه‌یاند، تا ئێستا 59 هه‌زار و 500 داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئۆكرانیاوه‌ پێشكه‌شیان كراوه‌ و، توانیویانه‌ زیاتر له‌ 25 هه‌زار و 500 ڤیزا به‌ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ ببه‌خشن. به گوێرەی تۆڕی هه‌واڵی سکاینیوز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر دۆخی په‌نابه‌رانی ئۆكرانیا و به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی......

میسی هەنگاو بەرەو کارێکی نوێ دەنێت

Harmn
میسی کە لە مێژە باس لە پڕۆسەی ڕۆیشتنی لە بەرشلۆنە کراوە و، یاری بۆ یانەی PSG دەکات، وەک باڵیۆزی براندی جیهانیSocios.com ڕاگەیاندرا. میسی کە هەمان ئاستی ئارەزوومەندانەی لە یانە نوێکەی نەبووە، ئەمجارە کێشەیەکی جیاوازی بۆ هاتە پێش، لیونێل میسی یاریزانی تۆپی پێی بەناوبانگی جیهانی، لەگەڵ ماڵپەڕی Socios.com کە پلاتفۆڕمی کارلێکردنی......

بۆچی سورییەکان دەچنە پاڵ ڕووسەکان بۆ شەڕکردن ؟

Harmn
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆری هەواڵی بی بی سی هەندێ لە چەکدارانی سوریا، نزیکەی 7000 دۆلاری ئەمەریکی وەردەگرن بۆ ئەوەی لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بجەنگن. نزیکەی دوو هەفتە لەمەوپێش، مۆسکۆ ڕایگەیاند، کە نزیکەی 16 هەزار جەنگاوەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆبەخشانە شانبەشانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا شەڕیان کردووە. حەسەن......

داوای چارەسەری دەرونی بۆ پەنابەرە ئۆکرانییەکان دەکرێت

Harmn
شارەزایانی تەندروستی دەروونی سوید، دەڵێن، کە پەنابەرانی ئۆکرانی بەهۆی ئازارەکانی جەنگەوە، پێویستیان بە چارەسەری دەروونی هەیە. فلیپ ئارنبێرگی دەروونناس لە زانکۆی ئۆپسالا، دەڵێ: “پێویستە خێرا بجوڵێین، یەکێ لە ڕێگاکان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، دابینکردنی چاوپێکەوتنێکی تەندروستە بۆ هەموو پەنابەرە ئۆکرانییەکان، تا لە رووی دەروونییەوە ئارامیان بکەینەوە”. پێشبینی دەکرێت 76000 پەنابەری......

وەزیری ئابوری ئەڵمانیا :یەکەم هەنگاومان بۆ دابینکردنی گاز ئەنجامداوە

Harmn
وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، یەکەم هەنگاوی پلانی فریاکەوتنی خۆیان، بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی گازی سروشتی بەرانبەر هەڕەشەی وەستانی پێداویستییە ڕووسییەکان ئەنجامدا. ڕۆبێرت هابیک، گوتی ئێستا لیژنەیەک لە ناو وەزارەتەکەیان پێکهاتووە بۆ چاودێری کردنی دۆخەکە، لە کاتێکدا جی 7 داواکاری ڕووسیای ڕەت کردەوە، کە بەرانبەر گازەکەیان رۆبڵ بدەن. ئەوەشی......

دەزگای هەواڵگری سوید :ڕەخنەلەنەپارستنی زانیارییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەگرێت

Harmn
هەڵسەنگاندنێک لەلایەن دەزگای هەواڵگری سویدی سابۆ، دەریدەخات کە زۆرێک لە دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتە، کەموکوڕییان لە پاراستنی ئاسایشی زانیارییەکانیان هەیە. سابۆ گوتی، دەستەڵاتدارانەی کە لە سوید بە چالاکییە گرینگەکانی کۆمەڵایەتی کار دەکەن، نەبوونی توانای پاراستنی زانیارییە هەستیارەکانی خۆیان هەیە. بە گوێرەی رادیۆی ئیکۆت، ساڵی ڕابردوو لە سێ ڕووداودا، کە دوو ڕووداویان......