KDC

دەزگای هەواڵگری سوید :ڕەخنەلەنەپارستنی زانیارییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەگرێت

هەڵسەنگاندنێک لەلایەن دەزگای هەواڵگری سویدی سابۆ، دەریدەخات کە زۆرێک لە دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتە، کەموکوڕییان لە پاراستنی ئاسایشی زانیارییەکانیان هەیە.

سابۆ گوتی، دەستەڵاتدارانەی کە لە سوید بە چالاکییە گرینگەکانی کۆمەڵایەتی کار دەکەن، نەبوونی توانای پاراستنی زانیارییە هەستیارەکانی خۆیان هەیە.

بە گوێرەی رادیۆی ئیکۆت، ساڵی ڕابردوو لە سێ ڕووداودا، کە دوو ڕووداویان هێرشێکی سایبەر بوون، یا هەڕەشەی ئاسایش بوون، بۆ کەموکوڕییەکانی ئاسایشی زانیاریی گێڕدراونەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سوید، کە لە ئێستادا بارودۆخی ئەمنی ئەوروپا بەو مانایە دێت، کە مەترسی هەوڵدانی ڕووسیا بۆ بە دەستهێنانی زانیاری هەستیار، زۆر زیادی کردووە.

کارۆلینا بیۆرنسدواتەر پاسکیڤی، بەرپرسی ئاسایشی سابۆ، بە ئیکۆتی گوت: “ئەوان توانایەکی زۆر بەرزیان لەم ناوچەیە هەیە و، هەروەها بە ئاشکرا هەڕەشە لە سوید دەکەن”.

___

38مین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی بارزانییەکان

KDC

پێش ئەوەی کارێکی توندڕەوی ئەنجام بدات، سوید گەنجێک دەستگیر دەکات

KDC

فڕۆکەیەکى سەربازى فیلیپین بە (85) سەرنشینەوە تێکشکا

KDC