KDC

Author : Harmn

چەند کۆمەڵەو ڕێکخراوێکی کوردی فینلاند لە شاری تۆرکۆ ئاگری نەورۆز دەکەنەوە

Harmn
چەند کۆمەڵە و رێکخراوێکی کوردی، کە تێیاندا لاوانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیشیان تێدایە، لە رۆژی جەژنی سەری ساڵی کوردی نەورۆز، لە شاری تورکۆ ئاگر دەکەنەوە. ئەو کۆمەڵە و رێکخراوە کوردییانە بریتین لە لاوانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆمەڵەی کولتوری کورد، فین کورد، کۆمەڵەی شاعیران و وێژە و هونەری کوردی، گرووپی پاسکیل سوارانی......

پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک تەنیا سێ کاتژمێر بۆ جەژنی نەورۆز دیاری دەکات

Harmn
پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك، بە بڕیارێك، تەنیا سێ ‌کاتژمێری بۆ سازدانی ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی پیرۆزی کورد دیارکردووە و، هێزێكی زۆریش بۆ ئەو ڕۆژە بڵاو دەکاتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، نووسراوێكی ڕاكان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك بڵاوکراوەتەوە، کە تایبەتە بە جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە شاری كەركووك، کە تێیدا تەنیا سێ کاتژمێری......

ڕووسیا هەناردەکردنی ژمارەیەک خۆراکی قەدەغەکرد

Harmn
رووسیا رووسیا بە شێوەیەکی کاتی هەناردەکردنی شەکری سپی و قامیشی شەکری بۆ وڵاتانی سێیەم و، هەناردەکردنی دانەوێڵەشی بۆ یەکێتیی ئابووریی ئۆراسیا قەدەغە کرد. لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن حکوومەتی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، کە بۆ پاراستنی بازاڕی نێوخۆیی، بڕیار دراوە بە راگرتنی هەناردەکردنی ژمارەیەک بەروبووم و بەرهەم. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،......

یارییەکانی ئەمڕۆ

Harmn
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپامانجستەر یۆنایتد _ ئەتلەتیکۆمەدرید کاتژمێر ١١ئەیاکس ئەمستردام _ بەنفیکا کاتژمێر ١١ خولی عێراقیزاخۆ _ هەولێر کاتژمێر ٢:٣٠...

سەرۆکوەزیرانی چەند وڵاتێک سەردانی کیێڤ دەکەن

Harmn
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە هەریەکە لە سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا و چیک و سلۆڤینیا سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بکەن. حکوومەتی پۆڵەندا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا و کۆماری چیک و سلۆڤێنیا ئەمڕۆ سێشەممە، وەک نوێنەری ئەنجومەنی ئەوروپا، سەردانی کیێڤ دەکەن. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەم سەردانەدا، سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و......

کۆچبەرێک لە سنوری نێوان ئیسپانیا و فەرەنسا بزر دەبێت

Harmn
دەستەڵاتدارانی نێوخۆی باسک لە ئیسپانیا، رایانگەیاند، کە کۆچبەرێک لە ڕووباری پێداسووای نێوان ئیسپانیا و فەرەنسا، لە ڕۆژی یەکشەممە 13ی ئازارەوە بزربووە. لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سێ کەس چوونەتە نێو ڕووباری پێداسوواوە، کە تەنیا دووانیان توانیان لێی بپەڕنەوە، لەبەرئەوە تیمەکانی گەڕان چالاککراون، هاوکات کۆڵەپشتێکیش دۆزراوەتەوە. گەڕانەکان، لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە دەوروبەری کاتژمێر......

یەکێتی ئەوروپا و مەغریب لەسەر ناردنەوەی پەنابەران ڕێکدەکەون

Harmn
هەفتەی ڕابردوو گەورەترین هەوڵی کۆچی نایاسایی لە مەغریبەوە بۆ ئەوروپا درا، کە 2500 کۆچبەر بوون و، یەکێتی ئەوروپا و مەغریب سوورن لە سەر رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی. یەکێتی ئەوروپا و مەغریب، بەنیازن هاوکاری نێوانیان بەهێز بکەن لە بەرانبەر کۆچی نایاسایی، بەرپرسێکی ئەوروپی دوای وتووێژ لەگەڵ ناسر بۆریتای وەزیری دەرەوەی مەغریب،......

نرخی نەوت بەڕێژەیەکی باش دابەزی

Harmn
نرخی نەوت زیاتر لە سەدا پێنج دابەزی، ئەمەش نزمترین ئاستە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، ئەوەش بەهۆی دەنگۆی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کۆتایی پێهێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ئەو پێشکەوتنەی کە پشتگیری پێداویستییە جیهانییەکان دەکات، لە بەرانبەر بەرەو پێشچوون بۆ چارەسەر کردن، نرخی نەوتی دابەزاندووە. نرخی نەوتی خاوی برێنت......

ئەڵمانیا بودجەی خەرجی وەزارەتی بەرگری بە بڕی 55ملیار دۆلار پێشنیارکردووە

Harmn
بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2022، بڕیاری دا خەرجی وەزارەتی بەرگری بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز زیاد بکات. بە گوێرەی هەواڵی سایتی بی بی سی، لە سەرچاوەیەکی حکوومەتی ئەڵمانیاوە بڵاویکردەوە، ئەو ڕەشنووسی بودجەیەی، کە ئاشکراکراوە، زیاتر لە 50 ملیار یۆرۆیە، کە نزیکەی 55 ملیار دۆلارە و، بڕیارە لە......

نۆرەی درێژی کۆچبەرانی ئۆکرانیا لە ماشتای سوید

Harmn
سەنتەری خزمەتگوزاری کۆچی سویدی لە ماشتا رایگەیاند، کۆچبەرێکی بێشوماری ئوکرانی داوای پەنابەری دەکەن و، پێر کاراتسیان لە بەشی ڕۆژنامەوانی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند، کە دۆخەکە زۆر تایبەتە. ئێکسپرێس ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە لەسەر دۆخی نالەباری سەنتەری خزمەتگوزاری کۆچ لە سەندبیبێری، کە چەند سەدان کەس لە هەفتەی ڕابردوو بە ڕیز بۆ پەناگە......