KDC

نرخی نەوت بەڕێژەیەکی باش دابەزی

نرخی نەوت زیاتر لە سەدا پێنج دابەزی، ئەمەش نزمترین ئاستە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، ئەوەش بەهۆی دەنگۆی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کۆتایی پێهێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ئەو پێشکەوتنەی کە پشتگیری پێداویستییە جیهانییەکان دەکات، لە بەرانبەر بەرەو پێشچوون بۆ چارەسەر کردن، نرخی نەوتی دابەزاندووە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزی بە بڕی 5,77 دۆلار بۆ هەربەرمیلێک، واتە لەسەدا 5,1، کە بە 106,90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشراوە.

هەروەها نەوتی خاوی ناوەندی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمەریکا، بەبڕی 6,32 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، واتە لەسەدا 5,8 دابەزی، کە بە 103,01 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشراوە.

شایەنی باسە، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا و، ئەو سزایانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژ بە ڕووسیا گرتیانەبەر، بەرزی نرخی نەوت لە پێشبینییەکان دەرچوو بۆ بەرزترین ئاستی ساڵی 2008 بەرزبووەوە.

سۆران حەسەن

___

برۆکسل: نوێنەری کۆنفدراسیۆن داوای کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر پرسی کوردستان دەکات

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئەو وڵاتە دەکات

Harmn

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لە وڵاتانی دیکەوە رەتدەکەینەوە

KDC