KDC

Author : Harmn

ئەمڕۆ 14/6 لە تەواوی وڵاتی سویسرا ژنان خۆیان بۆ خۆپیشاندانێکی گەورە ڕێک دەخەن

Harmn
لوقمان هەورامی داواکاری ژنان لەم خۆپیشاندانە بۆ یەکسانی مافەکانی ژنانە لەگەڵ پیاوان، لە تەواوی جومگەکانی وڵاتی سویسرا. سەرەکیترین داواکاری لەم خۆپیشاندانە ،هەقدەستی کارە، کە دەیانەوێ یەکسانبێ لەگەڵ پیاوان، لە هەندێ جێگا هەقدەستی ژنان نزیکەی لە سەدا 15 کەمترە. دووەم دواکارییان، زیادکردنی پشووی منداڵ بوونە، هەم بۆ دایکان هەم بۆ باوکان.......

ناوەندی بێرمینگهام کورتە فیلمێکی نمایش کرد

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – بێرمینگهام، لەگەڵ رێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، کورتە فیلمی سینەمایی بە ناوی “گوڵ نیسا”یان لە گەلەری ئورفە نمایش کرد. کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – بێرمینگهام و ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە وڵاتی بەریتانیا، بە ئامادەبوونی کۆمەڵیک لە هاووڵاتییانی کوردستان و......

واشنتن: نوێنەری كۆنفدراسیۆن پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرد

Harmn
نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حکومی، پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە بە سەردانێک گەیشتۆتە ئەمەریکا. دوێنێ یەکشەممە، ڕێککەوتى ١١/٦/٢٠٢٣، رەحیم رەشیدی، نوێنەری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە ئەمەریكا و كەنەدا، لەگەڵ بەیان سامى عبدولڕەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا و، ستافی نوێنەرایەتی و، حیكمەت......

ئەڵمانیا: یارییەکی دۆستانە لە نێوان دوو تیپی تۆپی پێی کوردی بەڕێوەچوو

Harmn
دوو تیپی تۆپی پێی کوردی، کە یەکێکیان سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راینی ئەڵمانیایە، لە شاری بوخۆم بەڕێوەچوو. کاتژمێر 11:15 خولەکی پێش نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە، رێککەوتی 11ی6ی2023 یارییەکەی دۆستانە لە نێوان تیپی تۆپی پێی سەربەخۆبوونی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راین و، تیپی کوردستان، لە شاری بوخۆمی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، کە بەشێک لە......

ناوەندی دوسلدۆرف لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دوسلدۆرف، لە شاری کریفێلدی ئەڵمانیا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی، بە بەشداری جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر چەند پرسێک ئەنجامدا . ئەمڕۆ یەکشەممە، رێککەوتی 11ی6ی2023، بە بەشداری هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دوسلدۆرف، یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان دوای هەڵبژاردنی دەستەی نوێی ناوەندەکە ئەنجام......

وێبنارێک لەسەر پەیماننامەی لۆزان بەڕێوەدەچێت

Harmn
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە راگەیاندراوێکیاندا، بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانیان دەکات، کە لە رێککەوتی دیاریکراودا ئامادەی وێبنارێکی تایبەت بن، لەسەر پەیماننامەی لۆزان، کە بۆ پڕۆفیسۆر دکتۆر هاوڕێ عەزیز مەنسوربەگ دەبەسترێت. دەقی راگەیاندراوەکە: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی شەممە : ١٧-٦-٢٠٢٣ بانگهێشتی بەڕێزتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە وەرزی بەردەوامی پەیماننامەی لۆزان لە بەستێنی مێژوویی و......

ناوەندی بێرمینگهام و ڕێکخراوێکی کوردی کورتە فیلمێکی سینەمایی پێشکەش دەکەن

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، لەگەڵ رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، کورتە فیلمی سینەمایی (گوڵ نیسا) لە گەلەری ئورفە پێشکەش دەکەن. سبەی یەکشەممە، کاتژمێر چواری ئێوارە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام و، رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، لە گەلەری ئورفە، کورتە فیلمێکی سینەمایی بە ناوی (گوڵ نیسا) پێشکەش دەکەن. جێی باسە، کورتە فیلمەکە لە......

پاریس:دیدار لەگەڵ نوێنەری هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنستیتوتی کورد

Harmn
رەحیم رەشیدی، ناسراو بە مستەر کورد، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی، لە درێژەی دیدارەكانیدا، سەردانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنستیتوتی كوردی لە پاریس كرد. ڕەشیدی لە دیدارێکیدا لەگەڵ عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا، وێرای باس و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر چالاكییەكانی كۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، هاوكات باسیان......

ناوەندی ئۆتاوا داوایەک ئاڕاستەی کوردانی ئۆتاوا و گانتۆی کەنەدا دەکات

Harmn
 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا، لە ئاگادارییەکەدا بۆ کوردانی دانیشتووی ئۆتاوا و گانتۆ، داوا دەکەن کە لە رۆژی سێشەممە رێککەوتی ٢٠ی مانگی حوزەیران (جوون)، لە شەقامی مێتکاف ئامادەی لادانی پەردەلەسەر تابلۆی ژینا ئەمینی بن، هاوکات لە ئاگادارییەکەدا هاتووە ، هەر کوردێک نیازی بەشداری هەیە و کێشەی هاتووچۆی هەیە، ئاگادارییان بکەنەوە. دەقی ئاگادارییەکە: بۆ......

ئەڵمانیا : یارییەکی دۆستانە لە نێوان دوو تیپی تۆپی پێی کوردی بەڕێوەدەچێت

Harmn
یارییەکی دۆستانە لە نێوان دوو تیپی تۆپی پێی کوردی لە شاری بوخۆمی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، کە یەکێکیان سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راینە، لە ئەڵمانیا و دووەمیان تیپی تۆپی پێی کوردستان لە شاری بوخوم .سبەینێ یەکشەممە، کاتژمێر 11:15 خولەکی نیوەڕۆ، یارییەکی دۆستانە لە نێوان تیپی تۆپی پێی سەربەخۆبوونی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی......