KDC

Author : Karzan

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بیرەوەری ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا

Karzan
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لەنێوخۆ و دیاسپۆرادا 31ی تەممووز، یادی یەک لە خوێناویترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراقە دژ بە خەڵکی کوردستان کە تێیدا هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوان لە دەڤەری بارزان بە شێوەیەکی دڕندانە ڕاپێچی بیابانەکان کران و کۆمەڵکوژ کران، ئەم شاڵاوە هەوڵێکی......

ماڵپەڕی لێسانسیال بە گرنگییەوە باس لە مەراسیمی ڕێزگرتن لە قوربانیانی جێنۆسایدی ئێزدییەکان دەکات

Karzan
ماڵپەڕی (L’essentiel) کە بایەخ بە هەواڵە گرنگەکانی لوکسمبۆرگ و جیهان دەدات، لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا وردەکاریی مەراسیمێکی شکۆداری بڵاوکردووەتەوە کە بۆ یادکردنەوەی قوربانیان و ڕزگاربووانی جێنۆسایدی کوردانی ئێزدی ڕێکخرابوو. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم ماڵپەڕە، مەراسیمەکە لە دوێنێ سێشەممە 28ـی تەممووزی 2026 لە پایتەختی لوکسمبۆرگ بەڕێوەچوو، وەک وەفایەک بۆ ئەو مرۆڤانەی لە ئابی......

لە لوکسمبۆرگ یادی قوربانییانی جینۆسایدکراو و ڕزگاربووانی کوردی ئێزدی کرایەوە

Karzan
لە لوکسمبۆرگ، یادی قوربانیان و ڕزگاربووانی جینۆسایدی کوردی ئێزدی کرایەوە،ئەم یادکردنەوەیە کە 28 ی تەمموزی 2026 بەڕێوەچوو، تیشکی خستە سەر ئەو تاوانە مرۆییە گەورانەی کە لە ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعش بەرانبەر بە کوردانی ئێزدی ئەنجام دران و بووە سەکۆیەک بۆ دەربڕینی هاوسۆزی نێودەوڵەتی لەگەڵ ژنان و منداڵانی قوربانیی دەستی......

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی پەنابەران لە ململانێ سیاسییەکان دەکات

Karzan
ئەمڕۆ جیهان یادی 75 ساڵەی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی مێژوویی ساڵی 1951ی تایبەت بە پەنابەران دەکاتەوە. لەم بۆنە نێودەوڵەتییەدا، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییەکی توندی لەبارەی بەسیاسیکردنی پرسی پەنابەران دا و داوای لە سەرجەم وڵاتان کرد، ئاوارە و پەناخوازان نەکەنە قوربانی و ئامرازی ململانێ سیاسی و ئابوورییەکانی خۆیان. بە مەبەستی نوێکردنەوەی......

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هۆشداری لە پێشێلکارییەکان بەرانبەر کۆچبەران دەدات

Karzan
دوای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەک بەسەر دەستپێکردنی کارکردن بە پەیمانی نوێی کۆچی یەکێتی ئەورووپا، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم یاسایانە دەبنە هۆی بەرتەسککردنەوەی مافی پەنابەری و خێراکردنی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران. ئەم پەیمانە کە وەک وەڵامێک بۆ توندکردنەوەی سنوورەکان هاتووە، دەسەڵاتێکی فراوان و بێپێشینە دەداتە وڵاتانی ئەورووپا......

بەریتانیا 20 ملیۆن پاوەند بۆ بەهێزکردنی پاسەوانیی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە کۆچبەران تەرخان دەکات

Karzan
حکومەتی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی کۆچبەرانی نایاسایی و توندکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان، بڕیاری تەرخانکردنی 20 ملیۆن پاوەندی بۆ زیادکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە فەرەنسا تەرخانکرد. ئەم بودجە تایبەتە، ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی توندوتۆڵی سنوورەکان و ڕێگریکردنە لەو بەلەمە بچووکانەی کە لە کەناڵی ئینگلیزەوە هەوڵی پەڕینەوە دەدەن. رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەم بڕیارەی......

لە ئۆسلۆ یادی 12 ساڵەی جێنۆسایدی کوردانی ئێزدی دەکرێتەوە

Karzan
سەنتەری کولتووری کوردی لە ئۆسلۆ، مەراسیمێکی جەماوەریی بەرفراوان بۆ یادکردنەوەی 12 ساڵەی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە بەردەم تەلاری پەرلەمانی نەرویج ڕێکدەخات. ئەم چالاکییە وەک وەفایەک بۆ قوربانیان و دەربڕینی هاوسۆزی بۆ ڕزگاربووانی ئەو کارەساتە مرۆییە ئەنجام دەدرێت و تێیدا پەیامی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕق و کینە و چەوسانەوە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپات......

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە سوبحی میمزامان دەکات

Karzan
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی سەرەخۆشی لە سوبحی میمزامان کرد بەهۆی گیان لەدەستدانی محەممەدی کوڕی و هاوژینی و منداڵێکی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە وڵاتی بولگاریا. شفا بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای شیفای خێرای بۆ کچە بریندارەکەیان خواست کە تاقە ڕزگاربووی ئەو ڕووداوە مەرگبارەیە. ئەمڕۆ سێشەممە 28 تەممووزی......

نیشتمانی نێو جانتای نووسەرانی کۆچبەر

Karzan
کاتێک ئێمە لێرە و لەم جوگرافیا نامۆیەدا کۆدەبینەوە، ئێمە تەنیا کۆمەڵە نووسەرێک نین کە لە دەوری مێزێک بۆ گۆڕینەوەی چەند دەستەواژەیەکی باو و سواو کۆبووبێتینەوە، بەڵکو لە ڕاستیدا ئێمە پارچە پەرشوبڵاوەکانی جەستەی نەتەوەیەکین کە لە ئاوێنەی غەریبیدا، بەدوای وێنە ڕاستەقینەکەی خۆیدا دەگەڕێت و هەوڵی کۆکردنەوەی مانا پەرتەوازەکانی “بوون” دەدات. لێرەدا......

فێدراسیۆنی ژنان لە دۆسڵدۆرف کۆبووەوە

Karzan
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کۆبووەوە، ئەم کۆبوونەوەیە کە بە بەشداریی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی چالاکوان بەڕێوە چوو، وەک بەردی بناغەی قۆناغێکی نوێ لە کاراکردنی ڕۆڵی ژنانی کورد لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و مەدەنیی دیاسپۆڕادا دەبیندرێت. کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی شیرین زەکی، بەرپرسی فێدراسیۆنی......