خانمە پەنابەرێکی کورد داوای هاوکاری لە حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوە مرۆیی و پەنابەرییەکان دەکات
سنۆبەر حەمەدەمین فارس، لە دایکبووی 1ی1ی1976ی گوندی باڵەکیانی سەر بە ئیدارەی سۆرانە، نەهامەتییەکانی ئەو لە ساڵی 1994ەوە دەست پێدەکات، کاتێ لە تەمەنی 18 ساڵیدا و لەبەرامبەر خوێن دەدرێتە کەسێک، بە ناوی (ا،خ،ع)، کە نەیدیوە، وەکخۆی دەڵێ تەنانەت ئەڵقەیەکیشی بۆ نەکراوە کە گوازراوەتەوە. سنۆبەر 22 ساڵ لەگەڵ ئەو هاوسەرەیدا ژیاوە، بەڵام......
