KDC

ئەڵمانیا: سێ کەس بەهۆی مەترسی پەیوەست بوونیان بە ئیسلامییە توندرەوەکان لە کارەکانیان ڕادەگیرێن

دەسەڵاتدارانی فرۆکەخابەی دیسلدۆرف سێ پیاوی کارگوزاری کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری بە هۆی مەترسی ئینتیمایان بۆ ئیسلامە توندرەوەکان چوونەژوورەوەیان بۆ ناوچەی ئەمنی فرۆکەخانەکە ڕاگرتووە

بەپێی هەواڵی مەڵپەری دی ڤی ئەڵمانیا ،دەسەڵاتدارانی فرۆکەخانەی دیسلدۆرف ڕێگریان لە سێ پیاوی کارگوزار لە بەشی ئاسایشی ناو فرۆکەخانەکە کردووە،کەلە کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری فرۆکەخانە کاریان دەکرد


لەمبارەوە بەشی ئاسایشی فرۆکەخانەی دیسلدۆرف بەهۆی چەند گرتە ڤیدۆییەک بە بەرزکردنەوەی پەنجەی شایەتمانی کە نیشانەی ئینتیمایی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشە ،و بەپێی وتەی بەرپرسانی فڕۆکەخانە ڕۆژی هەینی مۆڵەتی چوونەژوورەوەیان بۆ چوونە ناو ناوچەی ئەمنی فڕۆکەخانەکە پوچەڵکراوەتەوە

جێی ئاماژەیە باکگراوندی هەر کارمەندێک له ناوچەی ئەمنی له فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا دەبێت بپشکنرێت پێش ئەوەی دەستبەکارکردن بکات

سۆران حەسەن

___

تەرمی منداڵێکی سێ ساڵ لە کەنار دورگەیەکی یۆنان دۆزراوەتەوە

Harmn

دادگای ئەورووپا: کەمکردنەوەی هاوکارییە داراییەکانی ئەڵمانیا بۆ پەنابەران پێچەوانەی یاساکانە

Karzan

هەزار تێستی فێڵاوی “پی سی ئار”… پۆلیسی سوێد بە دوای عیماد ئەلسەید دا دەگەڕێت

KDC