KDC

Author : nusar1

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد

nusar1
بەرپرسی دیسکی ڕەوەنی کوردستانی لە بارەگای بارزانی سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کورردستانیان کرد و لەلایەن بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانەوە پێشوازی کران. شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرپەرشتی تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد و، لەلایەن رێبوار بابکەیی بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکان پێشوازییان لێکرا.......

کۆبوونەوەی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کورستانی سازدرا

nusar1
بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و چەند بەرپرس و ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدا. تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لەگەڵ ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و مەمێ مەمۆیی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و......

بەریتانیا: ئەو کۆچبەرانەشی خوار تەمەنی 18ساڵن دیپۆرتی ڕواندا دەکات

nusar1
بەریتانیا ئەو کۆچبەرانەش رەوانەی رواندا دەکات کە خوار 18 ساڵن ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، ڕێکخراوە پەنابەرە پرۆ کۆچبەرەکان، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە هەوڵ دەدەن پەنابەرانی تەمەن بچووک بێ هاوکاری ڕەوانەی ڕواندا بکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئاشکرابوو کە بەلایەنی کەمەوە دوو پەنابەری خوار تەمەن 18 ساڵ، لەنێو ئەو کۆمەڵە......

جۆرەکانی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا

nusar1
جۆرەکانی پاراستن لە ئەڵمانیا، کێ مافی مانەوەی هەیە و کێ نییەتی و، کێ دەبێت بڕوات.ئەگەر بە هۆکاری سیاسی یان مرۆیی بێینە ئەڵمانیا و بمانەوێت لە ئەڵمانیا بمێنینەوە، دەتوانین داوای پەنابەری بکەین. ئەگەر داواکاری پەنابەریت پێ بدرێت، لە ئەڵمانیا مۆڵەتی مانەوەت پێدەدرێت، سێ جۆری جیاوازی پاراستن هەیە بۆ پەنابەران: یەکەم: بۆ......

ئیتاڵیا لە بەرامبەر پێشبینی لێشاوی کۆچبەران ،داوای دووبارە دابەشکردنەوەی پەنابەران لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

nusar1
حکومەتی ئیتالیا بەهۆی گۆڕانکاری جیۆپۆلەتیکی لە بارەی وشکەساڵی و گرانی و قەیرانی خۆراک و، شەڕی بەردەوامی ئۆکرانیا، پێشبینی لێشاوێکی دیکەی کۆچبەران دەکات، هاوکات داوای دووبارە دابەشکردنەوەی کۆچبەران لە یەکێتی ئەوروپا دەکات. لوسیانا لامۆرگیزی وەزیری ناوخۆی ئیتالیا، پێشبینی دەکات، کە ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی جیۆپۆلەتیکی هەندێ وڵات و، قەیرانی خۆراک کە......

پەرتووکی (گەڕان بەدوای دادپەروەری ) لە پەرتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا دادەنرێت

nusar1
پەڕتووکی (گەڕان بە دوای دادپەروەری)، لە نوویسنی تێکۆشەری دێرین، کاک حاجی میرخان دۆڵەمەری، لە لایەن رەحیم رەشیدی ناسراو بە مستەر کورد، بە فەرمیی پێشکەش بە پەڕتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کراوەو هەنووکە وەکوو سەرچاوەیەک بۆ خوێندنەوەو تێگەیشتن لە رووداوه‌كانی‌ ساڵی 1943 تاكوو ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 بەردەستە، کە نووسەر ‌ خۆی راسته‌وخۆ له‌......

ئەڵمانیا:پۆلیس 5بەرپرسی گەورەترین تۆری بازرگانیکردن بە کۆچبەرانی نایاسایی دەستگیر دەکات

nusar1
پۆلیسی ئەڵمانیا توانیان پێنج بەرپرسی گەورەترین تۆڕی بازرگانیکردن بە کۆچبەرانی نایاسایی دەستگیر بکەن، کە تاوانبارن بە هەوڵی گواستنەوەی نزیکەی 10 هەزار کۆچبەر بۆ ئەڵمانیا، لەوانە 2 هەزاریان بۆ ئەڵمانیا گەیاندووە و، کۆچبەرەکان خەڵکی ئەفغانستان، سوریا و پاکستان بوون، بۆ هەریەک نەفەر نزیکەی 4 بۆ 10 هەزار یۆرۆیان وەرگرتووە. بەگوێرەی هەواڵی......

بەریتانیا: کۆچبەرانی نایاسایی پێش دیپۆرتکردنیان بۆ ڕواندا مانیان لە خواردن گرتووە

nusar1
لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەم گەشتی ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە بەریتانیا، هەندێ لە کۆچبەران لە بنکەی پەنابەران ڕاگیراون و ئاگادار کراونەتەوە کە دیپۆرتی ڕواندایان دەکەن، بەوهۆیەوە کۆچبەران چەند ڕۆژێکە مانیان لە خواردن گرتووە. نزیکەی دوومانگ لەمەوبەر حکومەتی بەریتانیا پلانی گواستنەوەی پەنابەرانی نایاسایی بۆ کامپەکانی ڕواندا ڕاگەیاندووە، لەئێستادا بڕیاری لەسەر دراوە، کە لە......

ئیتالیا کۆتایی بە کەرەنتینەی کەشتی تایبەت بە کۆچبەران دێنێت

nusar1
حکومەتی ئیتالیا بڕیار دا ،کە کۆتایی بە ڕێککارەکانی کەرەنتینی کۆچبەران تایبەت بە پەتایی کۆرۆنا بهێنێت ،و کۆچبەران وەک جاران لە ناوەندەکانی کامپی پەنابەران پێشوازیان لێدەکرێت لە ماوەی پەتایی کۆرۆنا کۆڤید 19 لە ساڵی 2020دا، حکومەتی ئیتالیا پێنج کەشتی بۆ جیاکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە دەریای ناوەڕاستدا بەکاردەهێنا ، بەڵام لەئێستادا تەنها......

کۆچبەران هەڕەشەی خۆکوشتن دەکەن ،گەر دیپۆرتی ڕواندا بکرێن

nusar1
وادیارە حکومەتی بەریتانیا ئامادە نییە سازش لەسەر ڕێککەوتنە مشتومڕئامێزەی لەگەڵ ڕواندا هەیەتی، سەرباری رەخنەی رێکخراو و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە کە ئەو ڕێککەوتننامەیان بۆ داپۆشینی کۆمەڵێ شکستی سیاسی ناوبرد، هاوکات پەنابەران ڕەتی دەکەن هەزارەها کیلۆمەتر لە بەریتانیا دوور بن و هەندێکیان هەڕەشەی خۆکوشتن دەکەن. حکومەتی بەریتانیا لەڕێگەی وەزیری ناوخۆ پریتی پاتێلەوە......