KDC

پرۆژەی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری کوردستان

 

بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری کوردستان کۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆژەیەکیان کرد.

مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ مایکل سکادەن کۆ بووەوە، کە تێیدا پڕۆژەی نێردراوی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری کوردستان یان کوردەکان بە شێوەیەکی گشتی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ڕەحیم ڕەشیدی لە لایەن کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی سوپاسی هەوڵ و چالاکییەکانی مایکلی کرد، هەروەها پێشنیار و بۆچوونەکانی خۆی سەبارەت بەو پڕۆژەیە خستە ڕوو و پشتگیری هەمەلایەنەی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بۆ ئەو پڕۆژەیە دەربڕی.

لە لایەکی دیکەوە، مایکل سکاندەن خۆشحاڵی قووڵی خۆی لەو دیدارە دەربڕی و سوپاسی پشتگیری و بەدواداچوونی کۆنفدراسیۆنی بۆ ئەو پڕۆژەیە کرد.

لە کۆتاییدا، دوو لایەن ڕێککەوتن ئەو پڕۆژەیە وەک پڕۆژەیەکی هاوبەش و هەموولایەن و بوار جیاوازەکان لەبەرچاو بگیرێن، لەوانەش پەیوەندی لەگەڵ کۆنگرەی ئەمریکا، ئەنجوومەنی پیران و دامەزراوەکانی ئەمریکا، هەروەها دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەکان لە هەموو ئاست و بوارەکاندا.

___

ئەمەریکا و ئەوروپا ئامادەکاری بۆ کۆمەڵە سزایەکی نوێ بۆ سەر ڕووسیا دەکەن

Harmn

چالاکوانێکی سیاسیی دوای ئەوەی خۆی رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە، گیان لە دەست دەدا

KDC

کۆنفیدراسیۆن مامۆستا (کەلەش) ی بە ئاڵای کوردستان خەڵات کرد

Harmn