KDC

Author : nusar1

سوید: بەهۆی بەرزبوونەوە نرخی کاڵاکان پارەی زیاتر بۆ خانەنشینان خەرج دەکات

nusar1
بودجەی بەهاری حکومەت پێوانە و پاکێجی 31.4 ملیار کرۆنی سویدی لەخۆدەگرێت، کە نیو ملیار کرۆنی بۆ بەهێزکردنی چاودێری تەندروستی و 800 ملیۆن بۆ بەرگری شارستانیشی تێدایە، هاوکات بە پێشنیاری حکومەتیش نیو ملیۆن خانەنشین بۆ هەر مانگێک هەزار کرۆن زیاتر وەردەگرن. بودجەی ئێستا تایبەتکراوە بە تەرخانکردنی پاکێجەکانی پەیوەست بە جەنگ لە......

ئێراق سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

nusar1
عێراق سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری وڵات رەتدەکەینەوە و،ئەمەش رێزنەگرتنی پەیماننامەی هاوسنووریەکان و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکانە. حکومەتی عێراق، دوپاتی دەکاتەوە، کە ڕێگا نادات......

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵات دوای گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە دەستگیردەکرێن

nusar1
دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری قووچانی سەر پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران. بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی قووچان، دوو هاوڵاتی کوردیان بە ناوەکانی، جەلال خاکسار تەمەن ٤٤ ساڵ و، حەسەن یەزدانی تەمەن ٤٥ ساڵ دەستبەسەر کردوون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،......

پەنابەرە ئۆکرانییەکان لەگەڵ خۆیاندا 28 هەزار ئاژەڵی ماڵیان بۆ ئەڵمانیا هێناوە

nusar1
ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کە چەندین پەنابەری ئۆکرانی لەگەڵ خۆیاندا ئاژەڵی ماڵیان بردۆتە ئەو وڵاتە و، دەستەڵاتدارانی ئەڵمانیاش بەڵێنیان داوە، کە ئاسانکارییان بۆ دابین بکەن. بەگوێرەی هەواڵێکی ڕینش پۆست، پەنابەرانی ئۆکرانیا زیاتر لە 28 هەزار ئاژەڵی ماڵیان لەگەڵ خۆیان هێناوەتە ئەڵمانیا. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە کۆمەڵەی چاودێری ئاژەڵانی ئەڵمانیاوە وەرگیراوە،......

بەهۆی شەڕی نێوان کۆچبەران لە بۆسنا کەسێک دەکوژرێت

nusar1
بەهۆی شەڕی نێوان کۆچبەران لە بۆسنا کەسێک دەکوژرێت لە دوای پێکدادانێک لە نێوان کۆچبەران لە شاری بیهاتشی بۆسنا، کەسێک کوژرا و، پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات. پۆلیسی بۆسنی ڕایگەیاند، کۆچبەرێک کوژراوە بەهۆی پێکدادانێک لە نێوان کۆچبەران لە ناوەندی بیهاتش، وتەبێژی پۆلیسی کۆماری بۆسنا، بەمیدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند، کە شەڕ لەنێوان ئەو......

ڕوسیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکردەوە

nusar1
ئەمڕۆ سێشەممە، 55ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیایە بۆ سەر ئۆکرانیا، سەرۆکی ئۆکرانیاش دەستپێکردنەوەی هێرشێکی دیکەی روسیای لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند. ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، دەستپێکردنەوەی هێرشی ڕوسیای لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند، کە بەشێکی لەلایەن جوداخوازانی پڕۆ مۆسکۆوە کۆنترۆڵکراوە و شەڕوپێکدادان تێیدا چڕتر دەبێتەوە. کاتژمێری سفر تەواو بوو لەکۆتایی ڕۆژی......

بەهۆی تەقەکردنەوە ژنە کۆچبەرێک لە سنوری نێوان یۆنان و تورکیا دەکوژرێت

nusar1
بە هۆی تەقەکردنەوە ژنە کۆچبەرێک دەکوژرێت ژنێکی کۆچبەر لە ڕووباری ئیڤرۆسی سنووری نێوان یۆنان و تورکیا، دوای ئەوەی شەوی شەممە تەقەی لێ کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، پۆلیسی یۆنان دەڵێن، وەڵامی تەقەی تورکیایان داوەتەوە و، میدیای فەرمی یۆنانیش پێشنیاری ئەوەیان کردووە، کە گوایە ژنەکە بە دەستی قاچاخچییەکان کوژراوە، ڕاستییەکەی ئەوەی......

ڕوسیا تۆمارێکی ڤیدیۆیی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی بەریتانیا بڵاودەکاتەوە

nusar1
تەلەفزیۆنی ڕوسیا ئەمڕۆ دووشەممە تۆمارێکی چەکدارانی بەریتانیان بڵاوکردەوە، کە لەلایەن هێزەکانی ڕوسیا لە ئۆکرانیا دەستگیرکراوون. لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا، چەکدارە بەریتانییەکە داوا لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن دەکات، کە یارمەتی گەڕانەوەیان بدات لە بەرانبەر ئازادکردنی ڤیکتۆر مێدڤێدتشوک سیاسەتمەداری پێشووی مۆسکۆ....

سوید: بەڵگە لە دژی ئەو کەسانەی کەلە توندوتیژییەکان بەشداربوون کۆدەکاتەوە

nusar1
وەزیری ناوخۆی سوید، مۆرگان جۆهانسۆن، جەختی لەسەر متمانەی زۆری بە پۆلیسی سوید کردەوە و، راشیگەیاند سەرچاوەی زیاتریان لەسەر ئەو کەسانەی بەشدارییان لە توندوتیژییەکان کردووە، کۆدەکرێنەوە ئەو لە وتەکانیدا کە ئەمڕۆ لە تەلەڤیزیۆنی سویدی پەخشکرا، وتی: “ئەگەر پەنا بۆ توندوتیژی ببەن، دەبێت ئامادەش بن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی، هیچ شتێک چاوەڕوانیان ناکا......

شەوی ڕابردوو 10کۆڵبەری کورد بە تەقەی چەکدارەکانی ئێران بریندارکران

nusar1
شەوی رابردوو ١٠ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و، بەمەش لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا، ١٧ کۆڵبەر لەو سنوورە بریندار کراون. بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتاییەکانی دوێنێ شەوی یەکشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود، ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژ و نزیکەی ١٠ کۆڵبەر بریندار بوون، کە......