KDC

شەوی ڕابردوو 10کۆڵبەری کورد بە تەقەی چەکدارەکانی ئێران بریندارکران

شەوی رابردوو ١٠ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و، بەمەش لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا، ١٧ کۆڵبەر لەو سنوورە بریندار کراون.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتاییەکانی دوێنێ شەوی یەکشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود، ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژ و نزیکەی ١٠ کۆڵبەر بریندار بوون، کە ناسنامەی ٨ کەسیان ئاشکرا بووە.

ناسنامەی ئەو ٨ کۆڵبەرە بریتین لە هەریەکە لە: حەسیب عەزیزی خەڵکی گوندی شمشێری سەر بە شاری پاوە، ساسان خانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، عوسمان شامورادی، موبین، سەعدوڵڵا حوسێنی، حەبیب سەعدوڵڵا، مەهدی، نامدار حوسێنی.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو کۆڵبەرانە بە چەکی تاپڕ تەقەیان لێکراوە و، بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی، رەوانەی نەخۆشخانەی قودسی شادی پاوە کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوی ڕێکخراوەکە، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا، نزیکەی ١٧ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراون

___

گۆڕانی دەنگت کێشەی دڵت ئاشکرا دەکات

Harmn

تەرمی کۆچبەران لە نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا دۆزراوەتەوە،کە لەلایەن ئاژەڵە کێوییەکان پارچە پارچە کراون

Harmn

پەڕەسێلکەکانی سلێمانی لە ئەڵمانیاوە گوزارشت لە ئازادی و شکۆی ژنی کورد دەکەن

Harmn