KDC

Author : nusar1

زیانی قورس بە کەشتیەکی جەنگی ڕوسیا دەکەوێت

nusar1
لەپاش تەقینەوە و ئاگرکەتنەوە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا زیانی قورس بە کەشتییەکی جەنگی پڕ تەقەمەنی لە دەریای ڕەش ڕادەگەیەنێت. وەزارەتی ناوبراو ڕایگەیاند، کە تیمی کەشتییەکە بێ زیان ڕزگارکراون و، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستی پێکردووە. هەرچەندە فەرماندەیەکی سەربازی ئۆکرانیا لە شاری ئۆدیسا ڕایگەیاند، کە کەشتییەکی دەریایی شەڕکەری ڕوسیایان لە دەریایی ڕەش......

ئەمەریکا هاوکاری دیکەی جیاوازی ئۆکرانیا دەکات

nusar1
ئەمەریکا هاوکاری دیکەی جیاوازی ئۆکرانیا دەکات پنتاگۆن لەبەردەوامی پشتیوانی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ڕوسیا، ڕایگەیاند، کە ژمارەیەکی نوێی هاوکاری لە ڕێگادایە بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا. بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن دووپاتیکردەوە، کە واشنتن چەند کەرەستەیەکی زۆر گەورە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا دابین دەکات. پتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی پابەندە......

بۆیەکەمجار لە سوید بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاوخواردەمەنی دروستدەبێت

nusar1
بەگوێرەی دوایین ئامار، هەڵئاوسانی سویدی هەموو پێشبینیەکانی تێپەڕاند و لە مانگی ئازاردا بەرزبوویەوە بۆ 6.1 لەسەدا. هەڵئاوسان بەرزتر مانای ئەوەیە، کە پێرستی نرخی بەکاربەر لە مانگی ئازاردا بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە، هەڵئاوسانی مانگی ئازاردا لەسەدا 1،7 بە بەراورد بە مانگی شوبات بەرزتر بووەتەوە، ئەمەش بە......

تاهیر هەورامی پێشوازی لە ئەندامی لیژنەی تۆپی پێی دانکورد (Dankurd)کرد

nusar1
بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆفیسی خۆیی، پێشوازی لە ئەندامێکی لیژنەی تۆپی پێی DANKURD کرد. تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆفیسی تایبەتی ڕەوەندی کوردستانی لە ھەولێر، پێشوازی لە بژار سەعید کرد، کە ئەندامی لیژنەی تۆپی پێی DANKURDە لە وڵاتی دانیمارک و، هاوکات ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییە......

ئامارەفەرمییەکان :یەک لەسەر چواری دانیشتوانی ئەڵمانیا پەنابەرن

nusar1
بەگوێرەی ئامارە فیدراڵییەکانی ئەڵمانیا، زیاتر لە چارەکێکی دانیشتوانی ئەڵمانیا، بە ڕەچەڵەک کۆچبەرن، فەرمانگەی سەرژمێری پێشبینی دەکات کە ژمارەی خەڵکی بنچینە بیانیەکان لە داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکەن، ئەوەش بەهۆی ئەو لێشاوەی ئەم دواییەی پەنابەرانی ئۆکرانی، کە روویان لەو وڵاتە کردووە. زیاتر لە چارەکێکی دانیشتوانی ئەڵمانیا بە ڕەچەڵەک پەنابەری بیانین،......

ئەمەریکا داوا لە هیندستان دەکات ،کە نەوتی ڕوسیا نەکڕێت

nusar1
لە هەوڵێکدا بۆ فشار خستنە سەر ڕوسیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، داوای لە ناریندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان کردووە، کە لە کڕینی نەوتی ڕوسیا پەلەنەکات. ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لە هەوڵی ئەوەدایە کە فشار بخاتە سەر مۆسکۆ لە دژی هێرشی سەربازی بۆ ئۆکرانیا، ئەوەش بە تێکشکانی فرۆشتنی نەوت کە نیوەی بودجەی......

تورکیا :دەستگیرکردنی نوێی سیاستمەدارانی کورد لەسەر خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ

nusar1
پۆلیسی تورکیا، سەرکردە سیاسییەکانی کوردیان دەستگیرکردووە، ئەوەش دوابەدوای هێرشە سەرتاسەرییەکان وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ، کە چەند ساڵی ڕابردوو ئەنجامدراون. داواکاری گشتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 91 کەس دەرکردووە، کە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ، کە لە ساڵی 2014دا بووە هۆی کوژران و بریندارکردن و......

سوید:گەنجێک بە 102حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار دەکرێت

nusar1
ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ لەلایەن دادگایەکی هێلسینبۆری تۆمەتبارکرا بە 102 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر هەشت ژن، کە 96یان بەرانبەر کچە خۆشەویستەکەی بووە. ئەو لەو کاتەدا دەستدرێژی سێکسی دەکردە سەر کچە خۆشەویستەکەی خۆی، کە لە خەودا دەبوو، ئەوەش دوای شیکردنەوەی مۆبایل و کۆمپیوتەری گەنجەکە ئاشکرا بوو، کە پۆلیس وێنە......

کیێڤ بۆ مۆسکۆ :تەرمی زیاتر لە 1500سەربازی ڕوسیامان لەبەردەستە

nusar1
میخائیل لیسێنکۆ، جێگری سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، کە تەرمی زیاتر لە 1500 سەربازی ڕوسی لە شەقامەکانی شاری پیشەسازیی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دۆزراونەتەوە. لیسێنکۆ بە پەیامنێرانی وت: “ئەمڕۆ لە دنیپرۆ تەرمی زیاتر لە 1500 سەربازی ڕوسی هەن، و کەسیش نایەوێ بیانگەڕێنێتەوە”....

ئەمەریکا و ژاپۆن مەشقی سەربازی ئەنجام دەدەن

nusar1
کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا و ژاپۆن، بە سەرۆکایەتی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا، ئەبراهام لینکۆلن، بۆ یەکەم جار لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، مەشقی دەریایی هاوبەشیان لە ئاوەکانی نێوان ژاپۆن و نیمچەدوورگەی کۆریا ئەنجام دەدەن ڕاهێنانەکان ئامانجیان ئەوەیە کە جێگیری هاوپەیمانی سەربازی ئەمەریکا و ژاپۆن لە نێوان زیادبوونی پێشبینیەکان دەربارەی کۆریای باکوور، کە تاقیکردنەوەی......