KDC

ئەمەریکا داوا لە هیندستان دەکات ،کە نەوتی ڕوسیا نەکڕێت

لە هەوڵێکدا بۆ فشار خستنە سەر ڕوسیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، داوای لە ناریندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان کردووە، کە لە کڕینی نەوتی ڕوسیا پەلەنەکات.

ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لە هەوڵی ئەوەدایە کە فشار بخاتە سەر مۆسکۆ لە دژی هێرشی سەربازی بۆ ئۆکرانیا، ئەوەش بە تێکشکانی فرۆشتنی نەوت کە نیوەی بودجەی فیدراڵی ئەو وڵاتە پێکدێنێت.

سەرۆکوەزیرانی هیندستان هیچ پابەندییەکی گشتی نەبەستووە بۆ خۆ بە دوورگرتن لە کڕینی نەوتی ڕوسیا، کە سەرچاوەی گرژی و ئاڵۆزییە لەگەڵ ئەمەریکادا، بە گوتەی جەین ساکی، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، بایدن، لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیدا بە مودی وت، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەتوانێت یارمەتی هیندستان بدات بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە.
ساکی، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە سەرۆک بایدن ڕوونی کردەوە، کە باوەڕی بەوە نییە بە قازانجی هیندستان بێت، بۆ خێراکردن، یا زیادکردنی هاوردەکردنی وزەی ڕوسیا

___

عێراق هاوشێوەی وڵاتانی دیکە تابلۆی ئوتۆمبێلەکانی دەگۆڕێت

KDC

ئەمەریکا: دامەزراندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشتن

Harmn

سوید:سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆریادی شەهیدکردنی دکتۆر قاسملۆ دەکات

Harmn