KDC

Author : nusar1

ڕوسیا سەربەخۆی کۆماری دۆنیستیک وکۆماری لۆهانسکی ڕاگەیاند

nusar1
ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا، واژووی لەسەر بڕیاری سەربەخۆیی کۆماری دۆنیستیک و کۆماری لۆهانسکی لە ئۆکرانیا کرد، داواشی لە وەزارەتی بەرگری کرد، کە لەسەر داوای سەرۆکی هەردوو کۆماری دۆنیستیک و لۆهانسک، دڵنیایی ئاشتی بۆ ئەو دوو کۆمارە دابین بکات. لەمبارەوە سایتی ئاڕ تی ڕووسیا بڵاویکردەوە، ئەو فەرمانانەی کە پوتین واژۆی کردووە......

کۆبونەوەی لوتکەیی نێوان بایدن وپۆتین لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا دەکرێت؟

nusar1
لەسەر پێشنیاری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆشکی سپی ڕازبوو بە کۆبوونەوەی لوتکەیی لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا لەهەفتەی داهاتوو گەر ڕوسیا ئۆکرانیا داگیرنەکات ،هەروەها ئەمەریکا هەرەشەی سەپاندنی سزایی زۆر توندی لە روسیا کرد ئەگەر لە جیاتی ڕێگایی دیپلۆماسی جەنگی هەڵبژاردجین ساکین وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند :ئەمەریکا پابەندە بە بەڵێنی خۆی......

سوید ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی شۆفێری لە هەزاران کەس سەندووەتەوە

nusar1
ئامارەکانی ئاژانسی گواستنەوەی سویدی دەری دەخەن، کە ساڵی ڕابردوو لێسەندنەوەی مۆڵەتی شۆفێری رێژەیەکی زۆری تۆمارکردووە. ئاژانسەکە ڕوونی کردەوە، کە خێرایی لە ڕادەبەدەر، سیگناڵی سوور و لێخوڕین لەژێر کاریگەری کحولدا، زۆرترین هۆکاری لێسەندنەوەی مۆڵەتەکان بوون، بە گوێرەی ئاماری ئاژانسی گواستنەوە، ساڵی ڕابردوو 41 هەزار و 698 کەس مۆڵەتی شۆفێرییان لێسەندراوەتەوە. بە......

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی زمانی دایک ئیتڵاعات لێپرسینەوە لە چالاکوانێکی زمانی کوردی دەکات

nusar1
لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی زمانی دایک، ئیتڵاعات لێپرسینەوە لە چالاکوانێکی زمانی کوردی دەکات چەند ڕۆژێ پێش رۆژی جیهانی زمانی دایک، یەکێ لە چالاکوانی وێژەیی ناسراو و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ئیلام، لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە بانگکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە. بە گوێرەی هەواڵی هەنگاو، مەیسەم خوڕانی، شاعیر، نووسەر و......

ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک و نیمچە ئاورێک لە ئێران

nusar1
رەحیم رەشیدی لە راستیدا، هاتنە گۆڕێی رۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لە بنەڕەتدا کردەوەیەکی شوناسخوازانە بوو کە لەگەڵ دەربڕینی ناڕزایەتییەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی قوتابی و خوێندکارانی زانکۆکانی بنگلادیش لە ساڵی ١٩٥٢ زایینی دەستی پێکرد و لە دایک بوو. کاتێک کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی “بەنگاڵی” بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەسەر سەپاندنی زمانی “ئوردوو”......

کۆبونەوەی کۆمیتەی گشتی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا

nusar1
ڕۆژی یەک شەممە، رێککەوتی 20.02.2022 کۆمیتەی گشتی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا کۆبوونەوەی گشتی خۆی لەسەر پرسی یادکردنەوەی بۆنەکان و هەڵسەنگاندنی شێوازی یادکردنەوەکانان و چەند پرسێکی دیکە سازدا. کۆبونەوەکە بە ئامادەبوونی هەریەکە لە مامۆستا ئاسۆ، ئایدن، سەیران، شۆڕش، سۆران، عەزیز، ئاممەر، کاردۆ، ئالان، ئاری و بژار، لە شاری بێرن بەڕێوەچوو،......

ناوەندی ڕەوەندی کورد وێبنارێکی بۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سازکرد

nusar1
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، وێبنارێکی تایبەت سەبارەت بە پڕۆژەی خوێندنی ئەلیکترۆنی زمانی دایک، کە پڕۆژەی ناوەندەکە بوو، بۆ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێی بەرنامەی Zoom سازدا. کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ شەممە، بە کاتی ئەڵمانیا و، کاتژمێر 9:30 بە کاتی هەولێر، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە......

ڤانیسا ڕەشید :بانگهێشتی سەرکردە باڵاکانی هەرێم بەڵگەی بەهێزی هەرێمی کورستانە

nusar1
ئەندامێکی شارەوانی میونشن، دەڵێ، ساڵ بە ساڵ رۆڵی هەرێمی کوردستان گرینگتر دەبێت و، ئەمساڵیش، کە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراون، بەڵگەی بەهێزی پێگەی هەرێمە بۆ ئەوروپا و دۆستەکانی، ئەوەش مانایەکە، کە پشتگیری ئەوان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. ڤانیسا ڕەشید کە ئەندامی کۆمیتەی گشتی ڕەوەندی......

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە لەندەن دژی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق خۆپیشاندان دەکەن

nusar1
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە لەندەن، خۆپیشاندان دژی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەنجام دەدەن و، داواش لە کوردانی دانیشتووی بەریتانیا دەکەن، کە لە شوێن و کاتی دیاریکراو ئامادە بن. ناوەندی ڕەوەندی کورد لە لەندەن بانگهێشتی کوردانی ئەو وڵاتە دەکات، کە رۆژی چوارشەممە، رێککەوتی 23ی ئەم مانگە، کاتژمێر 1 تا 3،......

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسی چی لە باردۆخی کۆچبەر و پەنابەران دەگۆڕێت!؟

nusar1
بیردۆزی جێگرەوەی گەورە لەلایەن ناسیۆنالیستەکانەوە هێنراوە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ تیۆری پیلانگێڕی و زینۆفۆبیا بەرامبەر بە کۆچبەر و پەنابەران هەیە، ئەوەش لە رێی ڕاستەڕەوە توندڕەوەکان، وە بە شێوەیەکی بەربڵاویش لە گوتاری هەندێ سیاسیی فەڕەنسیدا بەکارهاتووە، بە تایبەتی لەم سەردەمانەی دواییدا. 13ی شوبات لە کاتی گەورەترین و یەکەم کۆبوونەوەی هەڵبژاردنیدا لە......