KDC

بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی پەنابەران ئه‌وروپا سێ ملیار یۆرۆ ده‌داته‌ توركیا

بەمەبەستی هاوکاریکردنی حکومەتی ئەنقەرە لەچارەسەرکردنی دۆسێی پەنابەران، کۆمسیۆنی ئەوروپا بڕی سێ ملیار یۆرۆ دەداتە تورکیا.

لەو چوارچێوەیەدا سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە لوتکەیەکیاندا کۆمسیۆنی ئەوروپایان ڕاسپاردووە پێشنیازی خۆی ئامادە بکات بۆ چۆنێتی یارمەتیدانی پەنابەر سورییەکان لە تورکیا و ئوردن و لوبنان و چەند ناوچەیەکی دیکە.

لەم دواییەشدا حکومەتی ئەنقەرە داوایکردبوو چاوبخشێنرێتەوە بە رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا و  تۆمەتباریشیکرد بەوەی راستگۆ نەبووە لە بەڵێنەکانی و هێشتا هەموو بڕە پارەکەشی پێ نەداون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵی ٢٠١٦ یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا رێککەوتن لەسەر ئەوەی یەکێتییەکە زیاتر لە شەش ملیار یۆرۆ وەک یارمەتی بداتە تورکیا لە بەرانبەر پابەندبوونی بە میوانداریکردنی لە پەنابەرە نایاساییەکان.

___

ڕۆژی جیهانی پەنابەران و کۆچبەران

nusar1

کوردێکی سەر بە ئیتڵاعات دەکوژرێت

KDC

یەکێتی ئەورپا : لە بەفەرمی ناساندنی تالیبان پەلەناکەین ، بەڵام کارکردن لەگەڵی پێویستە

KDC