KDC

سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کارەساتی شەنگال پەیامێک بڵاودەکاتەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید ، فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کارەساتی شنگال پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید، فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید ، لە یادی کارەساتی شنگال، پەیامێکیان بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە، لەم ڕۆژەدا گەلی کوردمان غەمبار و دڵگرانن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تیرۆریستانی داعش هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر ئەو شارە و، بە رۆژی ڕەشی کوردانی ئێزدیشی ناو دەنێن.

دەقی پەیامەکە:

رۆژی ڕەشی کارەساتی کوردانی ئێزدی

لەم رۆژەدا گەلی کوردمان غەمبار و دڵگرانن، هەر لەم رۆژەدا بوو، کە تیرۆریستانی داعش، هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر شاری شنگالی بریندار، بەئامانجی وەشاندنی گورزێکی بەهێز لە دڵی گەلی کورد، بەڵام خوشک و برا ئێزدییەکانمان لە هەموو کارەساتێک بەهێزتر و گەورەترن، ئەوەبوو توانیمان بەهێزی لەبن نەهاتووی پێشمەرگە و تواناو بازووی قارەمانانی کوردانی ئێزیدیمان، تیرۆریستانی داعش لە کوردستان بنبڕ بکەین و، لەژێر چەتری جەنابی مەرجەع سەرۆک بارزانی، مردن و رووڕەشی بۆ تیرۆریستانی داعش و، سەربەرزی و شکۆ بۆ شەهیدانی کوردانی ئێزدی مایەوە.

فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید

ناوەندی رەوەندی کوردستانی-سويد

٣ی٨ی٢٠٢٢چوار شەممە

___

تا ئێستا یۆنان تەرمی 7 کۆچبەری نقومبووی دۆزیوەتەوە

KDC

تەندرووستیی هەولێر: بە دەستی چەور دەستکاری بتڵی ئۆکسجین مەکەن

KDC

سوپای پاسداران ئاسەوارە مێژووییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتاڵان دەبات

KDC