KDC

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ کوردانی تاراوگە 

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ کوردانی تاراوگە :
بەمەبەستی گرنگیدان بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە ، وەزارەتی پەروەردە بەهەماهەنگی ناوەندی رەوەندی کوردستانی پۆلی ئۆنلاین بۆ فێربوونی زمانی کوردی ( شێوەزاری سۆرانی و شێوەزاری بادینی ) بۆ منداڵانی تاراوگە دەکاتەوە .
کۆرسی یەکەمی خوێندن لە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد و لە ٢١ ی ٨ ی ٢٠٢٢ کۆتایی هات ، کە تیایدا ١٠٧ منداڵی کورد لە دەوڵەتانی جیاوازەوە بەشداریان کرد بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ .
وەزارەتی پەروەردە بۆ کۆرسێکی نوێ دەرگای خۆتۆمارکردن دەکاتەوە کە لەلایەن مامۆستایانی شارەزایی زمانی کوردی وەزارەتی پەروەردە کۆرسەکان دەوترێتەوە.
دەتوانن لەرێگەی وێبسایتی ئەلیکترۆنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی منداڵەکانتان تۆماربکەن و پاشتر کۆدیان بۆ دروست دەکریت و رۆژانی هەموو یەکشەممەیەک وانەکان بە ئۆنلاین دەوترێنەوە.

https://kurdistanidc.org/ku/bakurdi-daxwenm/

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٢٢ ی ٨ ی ٢٠٢٢

___

کۆمپانیایەکی دانمارکی بەتاوانی پشێل کردنی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا لە سەرسوریا دادگایی دەکرێت

KDC

لەسەر هێرشکردنە سەر پەنابەرێک ئەڵمانییەک سزا دەدرێت

KDC

ئەمەریکا ئامادەیی بۆ گەڕانەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران دەربڕی

KDC
KDC

FREE
VIEW